شاندێکی میرنشینی ئیمارات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێریان کرد

K24 – هەولێر:
شاندێکی میرنشینی عەرەبی ئیمارات بە مەبەستی ئاشنابوون بوو لە رێکارەکانی پێدانی نشینگە لە هەرێمی کوردستان بۆ هێنانی وەبەرهێنەران و گەشتیارانی میرنشینی ئیمارات بۆ هەرێمی کوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێریان کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە (17ـی تشرینی یەکەمی 2023) شاندێکی میرنشینی عەرەبی ئیمارات بەسەرۆکایەتی کونسوڵی شانشین لە هەولێر سەردانی بەرێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێری سەر بە وەزارتی ناخۆیان کرد و لەلایەن بەڕێوەبەری نشینگەی هەولێر و ئەفسەران بەگەرمی پێشوازیان لێ کرا.
ئەم سەردانەش بە مەبەستی ئاشنابوون بوو لە رێکارەکانی پێدانی نشینگە لە هەرێمی کوردستان بۆ هێنانی وەبەرهێنەران و گەشتیارانی میرنشینی ئیمارات بۆ هەرێمی کوردستان.
