ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مه‌ریكی: كۆمپانیای ئێكس تاووتوێی وه‌رگرتنی بڕێك پاره بۆ تویت و ریتویت ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی (cnbc) ئه‌مه‌ریكی، كۆمپانیای ئێكس (توتهری پێشوو) تاوتوێی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ساڵانه بڕی یه‌ك دۆلار له‌وانه وه‌ربگرن كه تویت و ریتویت ده‌كه‌ن.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه زیاتر روونیشیكرده‌وه، ئه‌م هه‌وڵه بۆ رێگریكردن له پۆستی نه‌خوازراو و رێگریكردن له واڵی فه‌یكه.
زیاتر روونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌م پڕۆگرامه سه‌ره‌تا له نوزیلاند و فلیپین جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌م بڕیاره ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه تازه هه‌ژماری (ئێكس) دروست ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی پێشوو ناگرێته‌وه.
پێشتریش ئیلۆن مه‌سك خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) تویته‌ری پێشوو رایگه‌یاندبوو، هه‌موو ئه‌وانه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) تویته‌ری پێشوو به‌كار ده‌هێنن، ره‌نگه له داهاتوودا مانگانه بڕێك پاره له به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی بده‌ن.
له كۆتایی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی ئیلۆن مه‌سك، له‌به‌رامبه‌ر پێدانی 44 ملیار دۆلار، بووه خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) تویته‌ری پێشوو و ده‌ستیكرد به ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك چاكسازی و گۆڕانكاری، كه زۆربه‌یان بووه‌ته جێی گله‌یی به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر.