باندێکی قاچاخچییەتی لە بەلجیکا کە سەرجەمیان کوردن دادگایی کران

K24 – بەلجیکا:

سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەشاری بروژی بەلجیکا کە هاوسنوورە لەگەڵ فەرەنسا و بەریتانیا 21 هاووڵاتیی کورد بەتۆمەتی قاچاخچییەتی کردن دادگایی کران.

ئەمڕۆ چوارشەممە (18ـی تشرینی یەکەمی 2023) میدیاکانی بەلجیکا ئاشکرایان کرد، دادگا بە تۆمەتی قاچاخچییەتی سزای بەسەر 20 تۆمەتباردا سەپاند و تەنیا یەک کەسیان بێ تاوان دەرچوو.

سەرۆکی باندەکە ناوی هیوا رەحیم پورە و تەمەنی 30 ساڵە، سزای 11 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە لەگەڵ سزای دارایی بە بڕی 80 هەزار یۆرۆ.

ساڵێک لەمەوبەر دوای ئۆپراسیۆنێکی پۆلیس کە ئەفسەرانی ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەلجیکا، هۆڵەندا و بەریتانیا بەشداریان تێدا کردبوو، "رەحیم پور"ـیان لەلەندەن دەستگیرکرد.

پۆلیسی بەلجیکا دەڵێت: پێمان وایە رەحیم پور، لەرێگای قاچاخەوە زیاتر لە 10 هەزار کۆچبەری لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا  گواستووەتەوە.

رەحیم پور و باندەکەی بە مەبەستی گواستنەوەی کۆچبەران لە فەرەنساوە و بۆ بەریتانیا شەش هەزار پاوەندیان لەهەر کۆچبەرێک وەرگرتووە، پێشبینی دەکرێت، لە ناردنی هەر بەلەمێک کۆچبەری نایاسایی لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا 200 هەزار پاوەندیان قازانج کردبێت.

بڕیاری دادگا
بڕیاری دادگا
Fly Erbil Advertisment