كه‌مال كه‌ركووكی: پارتی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك به مافی خۆی ده‌زانێت

K24 - هەولێر:
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك به مافی خۆیان ده‌زانن، ده‌شڵیت بڕوا و متمانه‌یان به دانیشتووانی كه‌ركووك هه‌یه ده‌نگیان پێ بده‌ن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 19ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بارودۆخی كه‌ركووك له دووی ئه‌یلووله‌وه كه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد له شاره‌كه شه‌هید كران، تا ئێستا وه‌كو خۆیه‌تی و هیچ پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییه‌كی ئه‌رێنی به‌خۆوه نه‌بینیوه.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پڕۆژه‌كانی كه‌ركووك به گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام ده‌درێن، كه ئیداره‌ی سه‌پێنراوی شاره‌كه لێی به‌رپرسیاره. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا دۆسیه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه به گه‌نده‌ڵی تێده‌په‌ڕێندرێن لای ئه‌وان پارێزراوه.
كه‌مال كه‌ركووكی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقیش باسی له‌وه كرد، وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان تێبینیان له‌سه‌ر كاره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌یه. دووپاتیشیكرده‌وه پارتی كاری خۆی به باشی بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له پارێزگای كه‌ركووك كردووه و ئاماده‌كارییه‌كانی له‌و سنووره به‌قه‌د ته‌واو كردووه.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، بڕوا و متمانه‌یان به خه‌ڵكی كه‌ركووك هه‌یه كه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگ به پارتی بده‌ن. گوتیشی، پارتی باره‌گاكانی له كه‌ركووك داگیر كراوه، ئه‌گه‌رنا پێشبینیان ده‌كرد كاری زیاتر بكه‌ن و ده‌نگێكی زۆر به‌ده‌ستبهێنن.
سه‌باره‌ت به پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك، دووپاتیكرده‌وه پارتی ئه‌و پۆسته به مافی خۆی ده‌زانێت، به‌تایبه‌ت كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی كه‌ركووك كوردن. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، پارێزگاری ئه‌و شاره به‌تایبه‌ت له دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر پارتی به مافی خۆی ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن برینی كوردی شاره‌كه سارێژ بكه‌ن.