هێرشكرایهسهر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد

K24 - هەولێر:
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، جارێکی دیکە هێرشكرایهسهر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە رۆژئاوایی ئەنبار.
پەیامنێری کوردستان24 ئاشکرایکرد، هێرشەکە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە.
هاوکات دوابەدوای هێرشەکە، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق بۆ جاری دووەم بەرپرسیارییەتی خۆیان لە هێرشەکە راگەیاند.
دوێنێ هه‌ینی به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له دۆخی ئه‌منی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د، سابت عه‌باسی وه‌زیری به‌رگری عێراق بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای تێدایه.
پێشتریش میدیاكانی عێراق ئاشكرایانكردبوو، سه‌ردانه له‌ناكاوه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری عێراق دوابه‌دوای ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه هات كه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه كرابووه سه‌ر بنكه‌كه.