راهێنه‌رێكی ناسراو پێیوایه كه‌سایه‌تی ماڕادۆنا له مێسی به‌هێزتره
یه‌كێك له دیارترین راهێنه‌ره‌كانی پێشووی ئیتاڵیا و پسپۆڕی ئێستای یارییه‌كانی تۆپی پێ، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مێسی هێنده‌ی ماڕادۆنای هاونیشتیمانی كه‌سایه‌تی به‌هێز نییه.
له پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی‌دا، ئه‌ریگۆ ساكی ته‌مه‌ن 70 ساڵان، یه‌كێكه له دیارترین شیكه‌ره‌وه‌كانی تۆپی پێ، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ماڕادۆنا پێشتر له زۆر شوێن توانیویه‌تی خۆی بسه‌لمێنێت، له لالیگا له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه، له سێریای ئه‌ی ئیتاڵیاش مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ناپۆلی نووسیوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌شی نازناوی مۆندیالی بردۆته‌وه.
ساگی ده‌شڵێت: مێسی ئێستا باشترین یاریزانی جیهانه، ئه‌و توانیویه‌تی 5 خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بباته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا له‌م یانه‌یه خۆی گونجاندووه و هێشتا نه‌یتوانیوه هاوشێوه‌ی هێزی ماڕادۆنا له‌م هه‌موو پاڵه‌وانییه‌تییه كه به‌شداریی كردووه نازناوێك بۆ تانگۆ بباته‌وه.
ساكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد نابێت ته‌نیا گله‌یی له مێسی بكرێت، چونكه بردنه‌وه‌ی نازناوی گه‌وره پێویستی به 11 یاریزانی ته‌واو كاریگه‌ر و ئاماده هه‌یه، ره‌نگه ئه‌وكاتانه‌ی مێسی له بردنه‌وه‌ی نازناوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێبه‌شبووه، كه‌ش و هه‌وای پێكهاته‌كه‌ی له‌بار نه‌بووه.
ساكی گوتیشی: ماڕادۆنا له نێو یاریگه شتی زۆر سه‌یر و سهرسوڕهێنیهری ئه‌نجام ده‌دا، زۆر به جۆش و خرۆش و كاریگه‌ر بوو، ته‌نانه‌ت زۆرجار یاریزانانی تیپی به‌رامبه‌ری شۆك ده‌كرد، هه‌رگیز یاریزانێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وم نه‌بینیوه، ئه‌م كه‌سایه‌تییه تۆقێنه‌ره‌ی له ماڕادۆنادا هه‌بوو، له مێسیدا نایبینم.
ئاریگۆ ساكی، پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی پارما، میلان و ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانیا بووه، له نێوان ساڵانی 1991 ـ 1996 راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بووه، ماوه‌ی ساڵێكیش به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی بووه له یانه‌ی ریال مه‌درید، به‌رده‌وامیش وته و بۆچوونه‌كانی ئه‌و له میدیاكانی جیهاندا نرخێكی زۆری بۆ داده‌نرێت.