ناتانیاهۆ: ئه‌گه‌ر حزبوڵڵا شه‌ڕ له‌به‌ره‌یه‌كی دیكه دژی ئیسرائیل هه‌ڵبگیرسێنێت لوبنان ده‌كه‌ینه وێرانه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل هۆشداری دایه حزبوڵڵای لوبنانی، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ دژی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له به‌ره‌یه‌كی دیكه هه‌ڵبگیرسێنێ، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات.
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 22ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له سنووری نێوان ئیسرائیل و لوبنان رایگه‌یاند، حزبوڵڵا گه‌وره‌ترین هه‌ڵه ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت و به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی جه‌نگ دژی ئیسرائیل هه‌ڵبگیرسێنێ.
ناتانیاهۆ راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حزبوڵڵا شه‌ڕ دژی ئێمه هه‌ڵبگیرسێنێت، به‌هێزه‌وه رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه، به شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی لوبنان دروست بكات و ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین به وێرانه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماری نوێی قوربانییانی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، تەنیا شەوی رابردوو بەهۆی بۆردوومانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە، 50 کەس کوژراون، بەمەش ژمارەی کوژراوان لە ماوەی 16 رۆژی رابردوودا گەیشتە نزیکەی چوار هەزار و 400 کەس، کە لەو ژمارەیە زیاتر لە هەزار و 750 کەسیان منداڵن و 970 یان ژنن.
بەرەبەیانی رۆژی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس لە ئاسمان و وشکانی هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و، پێنج هەزار مووشەکەی ئاراستەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە کرد.
بەگوێرەی ئاماری میدیا ئیسرائیلییەکانیش، تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی سێ هەزار کەسی دیکەش برینداربوونه.