بانكی ناوه‌ندی عێراق رێنمایی نوێ له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار و دینار بڵاوده‌كاته‌وه

K24 – به‌غدا:
بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری ده‌دات، ئه‌گه‌ر دۆلار به نرخی دیاریكراو مامه‌ڵه‌ی پێوه نه‌كرێت، به 100 ملیۆن دینار پێبژاردن و به‌ندكردنی كه‌متر له‌ماوه‌ی 15 ساڵ، سزا ده‌درێت.
بانكی ناوه‌ندی عێراق جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی 134000 هه‌زار دیناری عێراقی تێپه‌ڕ ناكات.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كڕینی كاڵا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به نرخی بانكی ناوه‌ندی ده‌بێت، هه‌روه‌ها حه‌واڵه‌كردنی پاره به پێی رێككاره‌كانی بانك ده‌بێت.
دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار، ئۆتۆمبێل و زه‌وی، بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌گه‌ڕێته‌وه، سوودمه‌ندیش لێی چه‌ند لایه‌نێكی دیاركراون.
روونیشیكرده‌وه، نرخی 100 دۆلار بۆ هاورده‌كارانی ئۆتۆمبێل به 132.200 ئه‌ژمار ده‌كرێت، باج و رسومات به دراوی عێراقی ده‌درێت، به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌و نرخه زیاتر كاری پێبكه‌ن، وه‌ك تاوانی سپیكردنه‌وه و به‌قاچاخبردنی پاره بۆ ده‌ره‌وه سزا ده‌درێن.
پێشتریش پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا لەگەڵ دیاری شێخە، پێشکەشکاری بەرنامەی بووژانەوە لە کوردستان24، رایگەیاندبوو، "سەرکەوتن بۆ دینارە".
عه‌لاق راشیگەیاندبوو، لەکۆتایی ئەمساڵدا خەڵک دەزانێت چەند هەنگاوی گرنگمان ناوە، بەهای دینار جێگیر دەبێت بەڵام پەیوەستە بە کاتەوە.
هاوکات پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، لەبارەی دیاردەی سپیکردنەوەی پارە و فێڵکردن لە رێگەی بانکە تایبەتەکانەوە کە دوای سنووردارکردنی پرۆسەی حەواڵەکردن و مامەڵەکردن بە پارەی کاشەوە زیاتربووە، ئاماژەی بەوەشکردبوو، بە زووترین کات چارەسەری بۆ دەدۆزرێتەوە و ئاشکرایکردبوو، لیژنەیەکی تایبەتیان بۆ ئەو بابەتە دروستکردووە.