به‌رهه‌م عه‌لی: داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسه‌كانمان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه

K24 – هەولێر:
سه‌رنووسه‌ری باس‌نیوز ئاماژه به‌وه ده‌كات دۆخی جه‌مال عه‌بدوڵڵای رۆژنامه‌نووس و رۆژنامه‌نووسه ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی دیكه له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی و یه‌كێتیدایه، ده‌شڵێت ترسیان له ژههرخواردكردنیان هه‌یه و داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسه‌كانیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 23ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) به‌رهه‌م عه‌لی، سه‌رنووسه‌ری باس‌نیوز تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا دوو رۆژنامه‌نووس و هاوكارێكیان ده‌ستگیر كراوه و هه‌وڵ دراوه به كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه.
سه‌رنووسه‌ری باس‌نیوز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گرتنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه بۆ ئه‌وه‌یه رێگه به ده‌نگی ئازادی رۆژنامه‌نووسان نه‌درێت. گوتشی، دۆخێك له سلێمانی دروست بووه، كه له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركراون و هه‌ندێكیان رفێندراون و هه‌ندێكی دیكه‌شیان تیرۆر كراون.
به‌رهه‌م عه‌لی گوتیشی: "لەبەر ئەوەی پێشتر رووداوی تیرۆرکردن و رفاندن و ژەهرخواردکردنیش لەو دەڤەرە هەبووە و بینیومانە رۆژنامەنووس تیرۆر کراوە سەرکردەی زۆر باڵای یەکێتی خۆیان دەڵێن ژەهرخوارد کراوین، بۆیە ئێمە ترسمان هەیە لە ژیانی ئەو هاوکارە خۆشەویستانەمان."
به‌رهه‌م عه‌لی روونیشیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی گیراون ته‌نیا رۆژنامه‌نووسن و هیچ كارێكی دیكه‌یان نییه، بۆیه به‌هۆی كاری رۆژنامهنووسیانهوه گیراون، له هه‌مان كاتدا به‌شێك له دادگاكان كار به یاسای رۆژنامه‌نووسی ناكه‌ن و كه‌یسه‌كان ده‌كه‌نه كه‌یسی دیكه‌ی ناڕۆژنامهنووسی.
به‌رهه‌م عه‌لی جه‌ختیشیكرده‌وه، ژیان و سه‌لامه‌تی ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دیایه. گوتیشی، ترسیان هه‌یه له ژههرخواردكردنیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانییه‌وه.
سه‌رنووسه‌ری باس‌نیوز باسی له‌وه‌ش كرد، داموده‌زگاكانی نێوده‌وڵه‌تی له ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسه‌كانیان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، لقی سلێمانی كه به ناوی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان خۆی ناساندووه، پاساوی نابه‌جێی بۆ ده‌ستگیركردنی هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسه‌كه هێناوه‌ته‌وه.
به‌رهه‌م عه‌لی دووپاتیشیكرده‌وه، به‌شێكی گرنگی هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووسان و كپكردنی ده‌نگی ئازاده. ناوبراو ره‌خنه‌ی له سه‌نته‌ری میترۆش گرت، كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا سه‌ركۆنه‌ی ده‌ستگیركردنی هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی نه‌كردووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، دوای ئەوەی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ نووسەر و رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵڵا، سەردانی دادگای سلێمانی دەکات لەسەر بنەمای ئاگادارکردنەوەی لەسەر بوونی سکاڵایەک، بەڵام لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەکرێت بەبیانووی بوونی فەرمانێکی دەستگیرکردن (امر قبض)ـی پێشتر.
پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو فەرمانەی بۆ دەستگیرکردنی نووسەر و رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵڵا دەرکراوە، هیچ پەیوەندی بەو سکاڵا و ئاگادارکردنەوەیەوە نییە کە ئەو رۆژنامەنووسە بەهۆیەوە ئەمڕۆ سەردانی دادگای کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، نووسەر و رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵڵا دوای دەستگیرکردنی، ئێستا لە گرتووخانەی را‌گرتن و گواستنەوەی سلێمانی دەستبەسەر کراوە.
نووسەر و رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵڵا، لە کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا گوتەبێژی فەرمی حکومەت بووە و لە چەندین دەزگای میدیایی نووسین و بابەتی بڵاوکردووەتەوە و خاوەنی چەند کتێبێکە، هەروەها لە کاری رۆژنامەنووسیشدا سەرنووسەری گۆڤار بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە سلێمانی دوو رۆژنامەنووس دەستگیرکراون بەبێ ئەوەی پێشتر لەلایەن دادگا و دەزگا ئەمنییەکانەوە پێشوەختە ئاگادارکرابنەوە، هەروەها رۆژنامەنووسێکی دیکەش رایگەیاند، دوای 23 رۆژ لە دەستگیرکردن ئەمڕۆ ئازادکراوە.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، لە بەیانی دوێنێ یەكشەممە (22ـی تشرینی یەکەمی 2023)ـوە عیماد بیلال، رۆژنامەنووس و پەیامنێری دەزگای باس‌نیوز لە شاری سلێمانی دەستگیركراوە و ئێستا لە زینداندایە.
عیماد بیلال، یەكێك لە ڕۆژنامەنووسە دیارەكانی سلێمانی و پەیامنێرێكی چالاكی دەزگای باسنیوزە و ماوەی 10 ساڵە سەرجەم چالاكییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی رووماڵ دەكات.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە رۆژنامەنووس ئازاد بایز لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی 11ـی ئەیلوول لەلایەن دەزگایەکی ئەمنی یەکێتییەوە لە قەزای چەمچەماڵ دەستبەسەر کراوە، سەرەتا بۆ یەک کاتژمێر و نیو لە ئاسایشی رۆژئاوای چەمچەماڵ هێشتوویانەتەوە و دواتر رەوانەی دژەتیرۆری سلێمانی کراوە.
ئەو رۆژنامەنووسە گوتیشی، "هەندێک تۆمەتی ساختەم بۆ دروست کراوە، کە گوایە بە ناوی خوازراوەوە هەڕەشەم لە خەڵک و لە هونەرمەند کردووە".