کۆبوونەوەی پارتی و گۆڕان لە پیرمام دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی شاندی پارتی و گۆڕان لە پیرمام - فۆتۆ: نەورەس عەبدوڵڵا
کۆبوونەوەی شاندی پارتی و گۆڕان لە پیرمام - فۆتۆ: نەورەس عەبدوڵڵا

K24 – هەولێر

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە پیرمام دەستیپێکرد، کە چەند پرسێکی ناوخۆیی و ناوچەیی تاوتوێ دەکەن.

نەورەس عەبدوڵڵا، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی عومەر سەید عەلی و ئەندامیەتی مستەفا سەید قادر، ئاسۆ رەحیم کاردۆ محەممەد، دلێر عەبدولخالق و بەختیار ئەولی گەیشتە پیرمام کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی پارتی دەستپێکرد.

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتووە لە فازڵ میرانی، سیداد بارزانی، هوشیار زێباری، مەحموود محەممەد، جەعفەر ئیمێنکی و پشتیوان سادق.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، پارتی و گۆڕان لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوانیان و گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.