سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سكرتێری گشتیی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی تەقەدوم دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سكرتێری گشتیی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی تەقەدوم دەكات (وێنە: بارەگای بارزانی)
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سكرتێری گشتیی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی تەقەدوم دەكات (وێنە: بارەگای بارزانی)

K24 - هەولێر

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سكرتێری گشتیی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی تەقەدوم دەكات و لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ كرا.

ڕۆژی سێشەممە 24ی تشرینی یەكەمی 2023، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ جەماڵ ئەلزاری، سكرتێری گشتیی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی تەقەدوم كرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ كرا.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: "لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگی و لەیەكنزیكبوونەوە و ڕاگۆڕینەوەی نێوان لایەن و پێكهاتە سیاسییەكانی عێراق بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكان كرایەوە".

 

وێنەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی و  سكرتێری گشتیی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی تەقەدوم دەكات (وێنە: بارەگای بارزانی)
وێنەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی و سكرتێری گشتیی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی تەقەدوم (وێنە: بارەگای بارزانی)