سوودانی: ناردنی 700 ملیار دینارەکە تا كۆتایی ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 – به‌غدا:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هەر سێ 700 ملیار دینارەکە لە کاتی خۆی رەوانە دەکرێت و تا كۆتایی ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023 رایگه‌یاند، دوای سەری ساڵ تەسویەی حسابات لەگەڵ هەرێم دەکرێت، كه چەند پارەی بۆ ڕەوانە کراوه و پاشان کۆدەکرێتەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه باسم عه‌وادی گوتەبێژی حکومەتی عێراقی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوای تەواوکردنی تەمویلی وەزارەتەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبهران، وەزارەتی دارایی 700 ملیارەکەی هەرێم بۆ ئەم مانگە رەوانە دەکات.
پێشتریش نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە کوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، هیچ بەربەستێکی یاسایی و سیاسی لەبەردەم ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه نییه.
گوتبووشی: "لە چەند رۆژی داهاتوودا تەمویلکردنی پارەکە تەواو دەبێت و دەخرێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها ناردنی 700 ملیار دیناری دیکە، بۆ مانگی داهاتووش بەردەوام دەبێت".