مه‌حموود حاجی ئه‌حمه‌د: په‌نابه‌ران رووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه‌ی په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی و خۆراك ده‌بنه‌وه
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌نی نه‌رویژی (NRC) په‌نابه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌كات تا ئێستا چه‌ندین كێشه له‌ناو كامپی په‌نابه‌راندا هه‌یه، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و كه‌مبوونه‌وه‌ی هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 25ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) مه‌حموود حاجی ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌نی نه‌رویژی په‌نابه‌ران (NRC) تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، تا ئێستا 260 هه‌زار وه‌ك په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن، كه ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆره. گوتیشی، سێ رێگه له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی په‌نابه‌راندایه، یه‌كێكیان تێكهڵكردنیانه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، یه‌كێكی دیكه‌یان گواستنه‌وه‌یانه بۆ شوێنێكی دیكه و ئهویدكهیان گواستنه‌وه‌یانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
جه‌ختیشیكرده‌وه ئه‌ركی ئه‌وان بریتییه له باشتكردنی بارودۆخی په‌نابه‌ران و دابینكردنی سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كی و لاوه‌كییه‌كانیان. گوتیشی، كه‌رتی په‌روه‌رده له‌ناو په‌نابه‌ردا وه‌ك پێویست نییه و هه‌وڵه‌كان بۆ باشتركردن و پێشخستنی ئه‌و كه‌رته به‌رده‌وامه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌ندین كێشه له‌ناو كامپه‌كانی په‌نابه‌ره‌كاندا هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هاوكارییه داراییه‌كان. روونیشیكرده‌وه هاوكاری رێكخراوه‌كان سه‌باره‌ت به بواری ته‌ندروستی و دابینكردنی خۆراك بۆ په‌نابه‌ران به ئاستێكی زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌نابه‌ران كردووه.
مه‌حموود حاجی ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، یه‌كێك له كێشه‌كانی په‌نابه‌ران دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاره، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت كار ده‌كه‌ن و هیچ گرێبه‌ستێكی نووسراو له‌نێوانیاندا نییه، بۆیه هه‌موو كات ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه و ترسیان له‌وه‌یه له كاره‌كانیان دووربخرێنه‌وه.