240 کەشتی گەورە نەوتی ئێران دەگوازنەوە

K24 - ھەولێر

بۆ یەکەم جار لە دوای رێککەوتننامەی ئەتۆمییەوە 240 كه‌شتی نەوت هەڵگر، کە هەریەكەیان زیاتر لە 2 ملیۆن بەرمیل نەوت هەڵدەگرێ لە بەندەری خارکی ئێران له‌نگه‌ریان گرت.

ئاژانسی ئیرنا لە بەڕێوەبەری گشتی بەندەره‌كانی پارێزگای بوشێهری ئێرانی گواسته‌وه‌، ئەم گەورە کەشتییە نەوت هەڵگرانە بە ئاڵای وڵاتانی فەرەنسا و ئیسپانیا و یۆنان و ھەروەھا هۆڵەندا و ئیتالیا و کۆریای باشوور گەیشتوونەتە بەندەری خارک لە باشووری ئێران و پاش وەرگرتنی نەوت بەرەو شوێنی مەبەستی خۆیان بەڕێ کەوتن.

بە گوتەی ئەم بەرپرسە ئێرانییە لە چوار مانگی رابردوودا نزیکەی 36 ملیۆن تۆن بەرهەمی جۆراوجۆر لەم بەندەرەوە بارکراون کە بەراورد بە ساڵی رابردوو له 60% زیادی کردووە.