سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید عەقید ساڵح زراری دەکات

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

K24 – هەولێر:

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدی شەڕەكەی چیای قەرەچووغ عەقید ساڵح زراری دەكات.

رۆژی پێنجشەممە (26ـی تشرینی یەکەمی 2023) بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، سەرۆك بارزانی لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە خانەوادەی شەهید عەقید ساڵح زراری كرد و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی بە خانەوادەکەی ڕاگەیاند.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، "دوای سێ ڕۆژ لە برینداربوونی شەهید عەقید ساڵح زراری لە شەڕەکەی چیای قەرەچوغ و مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ بەیانی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو، رۆژی پێنجشەممە 26ـی تشرینی یەكەمی 2023، سەرۆك مەسعود بارزانی لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە خانەوادەی شەهید عەقید سالح زراری كرد و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی بە خانەوادەکەی راگەیاند".