هه‌ڤپه‌یڤینی کوردستان24 لەگەڵ نووسه‌ر و رۆماننووس یوسف زێدان لە بەرنامەی كورد له تێڕوانینی هاوچه‌رخدا

K24 - هەولێر:
كورد سه‌ره‌ڕای پڕۆسه و هه‌ڵمه‌ته مێژوویی و هه‌نووكییه‌كان، به‌ڵام توانیویه‌تی به‌رگه بگرێت و به‌سه‌ر هه‌موو سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌كان كه له دژی كراون، زاڵ بێت و كه‌سایه‌تییه جیاوازه‌كه‌ی بپارێزێت و ببێته نموونه‌یه‌ك له خۆڕاگری له‌پێناو مانه‌وه‌دا. "چه‌وساندنه‌وه و سته‌مكاری توند"، ئه‌و ده‌سته‌واژه یاخود گوزاره‌یه‌یه كه نووسه‌ر، رۆماننووس، ئه‌كادیمیست و فه‌یله‌سووفی عه‌ره‌بی و میسری "یوسف زێدان" وه‌ك وه‌سفێك له‌باره‌ی كورده‌وه دایهێناوه، هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی به‌ناووبانگه، له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه رۆمانی "عه‌زازیل" كه بۆ سه‌ر چه‌ندین زمانی زیندووی جیهانی وه‌رگێڕدراوه. له سۆنگه‌ی تێڕوانین و دنیابینییه فراوانه‌كه‌ی له‌باره‌ی كورد و مێژوو و ئایینده و چاره‌نووسه‌كه‌یه‌وه هه‌یه‌تی، ئه‌لقه‌ی ئه‌م جاره‌ی به‌رنامه‌ی "كورد له تێڕوانینی هاوچه‌رخدا" میوانداری ناوبراوی كردووه و وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری هه‌مه‌چه‌شن و هه‌مه‌لایه‌ن ده‌داته‌وه.
كوردستان24: ئێوه له گوتارێكدا دۆخی كوردتان به (چه‌وساندنه‌وه و سته‌مكاری توند) ناوبردووه، بێگومان چه‌وساندنه‌وه و سته‌مكاری دوو زاراوه یاخود دوو ده‌سته‌واژه‌ن، هیچ ورده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه‌یه هه‌یه، له كاتێكدا باس له‌وه ده‌كه‌ین كه ئه‌مه بووه‌ته ناسنامه‌ی كورد و له خۆیدا كۆی كردووه‌ته‌وه؟
یوسف زێدان: واتا نزیكه‌ی سێ هه‌زار ساڵه، سته‌مكاری، واتا سته‌مكردن له كورد، هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كرا، نه‌ك ته‌نیا له عێراق، ئه‌مه ناونیشانی سه‌ره‌كییه بۆ ژیانی ئه‌و پێكهاته‌یه (كورد)، یانیش ئه‌و پێكهاته ئیتنیكی و ره‌گه‌زییه ره‌سه‌نه. یه‌كه‌م تێگه‌یشتنم له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته، له‌وانه‌یه بۆ نه‌وه‌ده‌كان بگه‌ڕێته‌وه، واتا له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان، ئه‌و كاته بوو كه باسی به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌وكاتی عێراقه‌وه به‌رامبه‌ر به كورد ده‌كرا. ئه‌وكات وه‌ك هه‌واڵ زانیاریم له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته په‌یداكرد، بینیم ئه‌مه پرسێكی ئاسایی نییه، ئه‌وه‌شم بۆ روونبووه‌وه كه پرۆسه‌ی كۆچپێكردن له باكووره‌وه بۆ باشوور ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها بۆ به‌شره‌ش. دیدگایه‌كی توێژه‌رانه وای لێكردم، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته بكه‌م. هه‌روه‌ها سه‌رم له‌و بێده‌نگییه‌ش سوڕما كه به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسه هه‌یه. واتا هه‌ڵبه‌ته له وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌مینه پێكهاته‌كانی لێیه، وه‌ك: ئه‌مازیغ له ئه‌فریقیا و سریانه‌كان و ئه‌وانی دیكه، به‌ڵام ئه‌و سه‌مكارییه رێكخراوه له‌و كاته‌دا بۆم ده‌ركه‌وت، كه به‌دواداچوونم بۆ بابه‌ته‌كه كرد، بۆم روون بووه‌وه كه چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد له چیرۆكێكی ته‌وراتیی زۆر سه‌رسوڕمانه‌وه ده‌ستیپێكردووه. ئێمه ده‌زانین كه كولتووری ته‌وراتیی یه‌هودیه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پڕه له ئه‌فسانه. یه‌كه‌م خوێندنه‌وه بۆ ره‌چه‌ڵه‌كی كورد عیبرانیه‌ت بوو و شتێكی زۆر نامۆ ده‌ڵێت، به‌وه‌ی كه پاشا داود هاوسه‌ری زۆر هه‌بوون. باسی قورئان و 99 مه‌ڕ و ئه‌و شتانه ده‌كه‌ن. مه‌به‌ستی ئێمه له قسه‌كانمان ئه‌وه نییه. مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌وه‌یه، كه عیبرانییه‌كان رقیان له‌وه هه‌بوو كه به قسه‌ی خۆیان ژماره‌یه‌ك له هاوسه‌ره‌كانی داود په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ جنۆكه‌كان هه‌بوو! هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: هه‌ندێك دیداری په‌نهانییان له‌گه‌ڵ جنه‌كان هه‌بووه ، دواتر له جنه‌كانه‌وه سك‌پڕ بوون و كوردیان لێ له‌دایك بوو. جا بیر بكه‌وه! هه‌ڵبه‌ته ته‌ورات ناسراوه و كلتووری ئه‌بهانییه‌كانیش به ئیدانه‌كردنی كه‌مینه‌كان به‌ناوبانگه و به‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی ئه‌وان كورد وه‌ك منداڵی جنۆكه ده‌مێننه‌وه، كه له ئافره‌تی دامێنپیس له‌دایك بووه. هه‌روه‌ها ئه‌به‌وییه‌كان و عه‌موونییه‌كانیش كه دانیشتووی ئوردنن، كچانی پێغه‌مبه‌ر لوط-ن، كه ئیبراهیم ناردوویه‌تی بۆ سه‌دوم. ئه‌وانیش دوو بوون و یه‌كێكیان ئامۆزای منی لێ له‌دایكبوو، كه باپیری عه‌موونییه‌كان بوو و رۆژی دواتر له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه. ئیتر به‌م شێوه‌یه ده‌گێڕدرێته‌وه، له‌كاتێكدا ده‌گوترێت: میسرییه‌كان و گه‌لانی عه‌ره‌ب نه‌وه‌ی كه‌نیزه‌كه میسرییه‌كه‌ن. ئه‌و هه‌موو پاشماوه ئه‌فسانه‌یه هه‌ڵبه‌ستراوه و كوردیش خراوه‌ته ناوییه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه وه‌ك بیركردنه‌وه ماوه‌ته‌وه و مێژوونووسانیش ئاماژه‌یان به‌وه داوه.
كوردستان24: له كتێبه كولتوورییه‌كان و مێژووی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا!؟
یوسف زێدان: به‌ڵێ، واتا به‌بێ هیچ ره‌خنه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك. هه‌ڵبه‌ته له‌سه‌ر شێوازی ئیبن خه‌لدون و مه‌قریزی، واتا ئه‌و مێژوونووسانه زۆر كه‌سانی به‌توانان، هه‌ر چی مێژوونووسه كۆنه‌كان و چیرۆكنووسه‌كانیشن، كه زۆربه‌یان یه‌هودین، هه‌روه‌ها گێڕه‌ره‌وه‌كان و ئه‌وانه‌ش كه به ئیسرائیلییاته‌كان ناوده‌برێن، به‌شێكی تایبه‌ت له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا هه‌یه و به‌شێكی تایبه‌تیش به چیڕۆكی گشتی هه‌یه، كه هه‌ڵبه‌ته ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته بوون و به هاوكاری یاریده‌ده‌ره‌كان بڵاوبووه‌وه، دوور له‌و ئه‌فسانانه پرسیارم كرد، ئایا ئه‌و چه‌وساندنه‌وه سه‌دامییه نوێیه؟ نه‌هامه‌تییه‌كانی مر‌ۆڤم له ناوچه‌كه بینی، واتا ئه‌و ناوچه‌یه، ناوچه‌ی باكووری عێراق، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له یاده‌وه‌ریمان بیسڕینه‌وه، مه‌به‌ستم سنووری سیاسییه.
كوردستان24: من له‌باره‌ی بابه‌تی سنوور و دیدگای تۆ بۆ كوردستان قسه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م.
یوسف زێدان: سه‌ره‌تا باسی سنووری سیاسی ده‌كه‌ین، به‌درێژایی دوو بۆ سێ هه‌زار ساڵی دوای ئه‌و سنوورانه شوێنی به‌ریه‌ككه‌وتن و جه‌نگه‌كان بوون، یۆنانی - فارسه‌كان و موسڵمان – موسڵمان، واتا بۆ نموونه؛ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی محه‌مه‌د خوارزمی پاشا بۆ هاتنه ناو به‌غدا ده‌ستیپێكرد و رووبه‌ڕووی زریانێكی به‌فربارین بووه‌وه، هه‌میشه باس له‌وه ده‌كرێت كه كورد ئه‌و سوپایه‌ی له‌ناوبرد. كاتێك كورد له ناوچه‌كه بوون چه‌ندین سوپا به‌لایاندا تێده‌په‌ڕین، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له مێژوودا هاتوون، كورد پاشماوه‌ی سوپاكه‌ی له‌ناو برد، له‌كاتێكدا هیچ كه‌سێك باسی ئه‌وه‌ی نه‌كرد: كاتێك سوپایه‌ك هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ناوچه‌ی كورد چی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌هێنێت؟! دواتر عه‌ره‌به موسڵمانه‌كان له‌گه‌ڵ فارسه‌كان، پاشانیش سه‌فه‌وییه‌كان له‌گه‌ڵ عوسمانییه‌كان، واتا قه‌ده‌ر پێی خۆش بووه كورد بكه‌وێته ناوچه‌یه‌ك، كه وه‌ك له هه‌ندێك له گوتاره‌كانمدا ناوم ناوه (ناوچه‌ی تۆقێنه‌ری جیهان)، بۆیه هه‌ڵبه‌ته نه‌هامه‌تییان به‌ده‌ست چه‌وساندنه‌وه بینیوه.
كوردستان24: چی وات لێ ده‌كات ئه‌و بوێری و خوێندنه‌وه‌یه‌ت بۆ كورد و دۆزی كورد و مه‌رگه‌ساته‌كانی هه‌بێت؟ له‌كاتیكدا زۆرێك له ده‌سته‌بژێران (نوخبه) له‌و بۆچوونه كشاونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ریش نه‌كشابنه‌وه، ئه‌وا به ساخته‌كار ناویانبراوه و ته‌شهیریان پێ كراوه، چی له پشت ئه‌و بوێرییه‌ی تۆیه؟
یوسف زێدان: هیچ شتێك له‌پشتییه‌وه نییه، واتای ئه‌وه‌ی شێك ره‌نگاوڕه‌نگ ده‌كات، مانای وایه شتێكی ده‌وێت. من به‌پێی توانا له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كان نه‌رم و نیانم. دواتریش ئه‌مه رووبه‌رێكی فراوانی ئازادیم پێ ده‌به‌خشێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه بڵێم كه به‌لای منه‌وه راست و دروسته، واتا ته‌ماعی به هیچ كه‌سێكدا نابه‌م و به سروشتی خۆشم هه‌میشه هاوسۆزم له‌گه‌ڵ لایه‌نی سته‌ملێكراو و ئه‌وه‌شم بینیوه، ته‌نانه‌ت له زۆرێك له گوتاره‌كانم و رۆمانی عه‌زازیلیش كوردم به‌بیر هێناوه‌ته‌وه، به‌وه‌ی كه رووداوه‌كان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی پێنجه‌می زایین سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن واتا به‌ر له هاتنی ئیسلام و ده‌ركه‌وتنی كاروباری عه‌ره‌بی و ئه‌و شتانه‌ش، واتا ته‌نانه‌ت نه‌وه‌كه‌شیان شێواندووه، بۆ نموونه: (پێرت - قۆرد) كه له سه‌رچاوه عیبرانییه كۆنه‌كاندا هاتووه، عه‌ره‌به‌كان ناویان به ئه‌كراد هێنا، له كاتێكدا ئه‌كراد له‌سه‌ر وه‌زنی ئه‌عرابه. پاشان یه‌كێكی دیكه، واتا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیكه گوتییان كورد ره‌وه‌ندی فارسه‌كانن، ئه‌مه تێكه‌ڵكردن و ئاوێته‌كردنی راستییه‌كانه.
كوردستان24: هه‌روه‌ها هه‌ندێكی دیكه‌ش ره‌چه‌ڵه‌كیان بۆ عه‌ره‌ب ده‌گه‌ڕێننه‌وه، به‌وه‌ی كه له ره‌چه‌ڵه‌كدا عه‌ره‌بن
یوسف زێدان: مه‌سعودی و به‌شێك له مێژوونووسه كۆنه‌كان گوتوویانه: ئه‌وان له ره‌چه‌ڵه‌كه عه‌ره‌بییه‌كانن، به‌ڵام به‌ره‌و ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌ڵكشاون و دابڕاون، به‌ڵام سه‌یری ناوهێنانیان بكه!! ئه‌عراب – ئه‌كراد، كه‌واته كه تۆ ده‌ڵێیت: كوردستان، بۆچی ناڵێیت ئه‌كرادستان؟! بۆیه لێره‌دا وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا، جۆرێك له سته‌مكاری هه‌یه كه وای لێكردووم هاوسۆزیم بۆیان هه‌بێت. ئه‌وان خاوه‌ن شارستانیه‌تێكی جوان و ئاشتیخوازانه‌ن، به‌درێژایی مێژوو نه‌مانبیستووه كورد سوپایه‌كی پێكهێنابێت، وێڕای ئه‌و هه‌موو گه‌وره‌ییه‌ی خۆیان و هێزی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان و بوێری ئافره‌ته‌كانیان، هه‌روه‌ك له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ داعش ئه‌و راستییه‌مان بینی. واتا له ماوه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مانبیست كه ئه‌وان نه‌ته‌وه‌یه‌كی ده‌ستدرێژكار بن، یانیش په‌لاماری شوێنێكیان دابێت و كاولكارییان كردبێت.
كوردستان24: ناوچه‌ی كوردستان به‌گوێره‌ی یه‌كێك له گوتاره‌كانت، بریتییه له په‌یوه‌ندیه‌كی جوگرافی به سنوورێك دابڕێندراوه، كه له‌لایه‌ن خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانه‌وه له‌سه‌ر كاغه‌ز كێشراوه، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ش ئه‌و سنووره مردووه كه ده‌ڵێت: (سنوورەکانی مرۆڤ بێ‌سنوورن)، له ڕووی مێژووییه‌وه چۆن ده‌ڕوانیته كوردستان؟
یوسف زێدان: هه‌ڵبه‌ته كوردستان له رووی مێژووییه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ كوردستانی ئه‌مڕۆ. لێره‌دا هه‌ندێك خاڵی ئه‌رێنی و هه‌ندێكی نه‌رێنیش هه‌ن، ئاشكرایه دۆخی ئه‌مڕۆی كورد زۆر باشتره و پێشم وانییه ناوچه‌ی كوردی له عێراق، وێڕای بوونی كێشه‌گه‌لێك، به‌ڵام ئه‌و ئارامییه‌ی ئێستا هه‌یه و ئه‌و ئاوه‌دانیه به‌هێزه‌ی له هه‌ولێر له‌ئارادایه. من دوو جار به چاوی خۆم بینیومه، هه‌روه‌ها ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌ش به‌و شوێنه ده‌كرێت و ئه‌و سه‌قامگیریه‌ی له‌ناو ماڵه‌كاندا هه‌یه به‌ر له چه‌ند ساڵێكی دوور، له‌ئارادا نه‌بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كوردی ئێستا میراتێكیان له بیرۆكه‌ی جیابوونه‌وه له سه‌رده‌مانی رابردوو بۆ ماوه‌ته‌وه، واتا بۆ نموونه ئه‌وان به‌ر له ساڵی 1950 هیچ هێڵێكی سنووری نه‌بوو كه خاكی وڵاتانی عێراق و سووریا لێك جیا بكاته‌وه، به هه‌مان شێوه هیچ سنوورێك له نێوان كوردی باكووری سووریا و كوردی باكووری عێراقدا نه‌بوو، دیاربه‌كر به‌شێكی دابڕاو نه‌بوو له كوردستانی عێراق، هه‌روه‌ها پارچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش كه كه‌وتووه‌ته ناو سنووری سیاسیی ئێران و لای هیچ كه‌سێك شاراوه نییه كه به‌ده‌ست زۆرێك له نه‌هامه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا سنووری سیاسی و یاریی سیاسی، بیرم ده‌كه‌وێته‌وه جارێكیان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان شتێكم لێ بینی، كه شتێكی زۆر خه‌راپ بوو، پێموابێت ساڵی 2007 یانیش 2008 بوو، واتا به‌ر له نزیكه‌ی 15 ساڵ، زیاتر له جارێك ئه‌و سه‌ردانی میسری كرد و گوتارێكی له زانكۆی قاهیره هه‌بوو. سه‌ره‌تا وام زانی ئه‌و پیاوه باسی سه‌ربرده‌یه‌كی باش و مێژوویی ده‌كات، به‌ڵام بینیم باسێكی سۆزداری كردة هه‌روه‌ها بیرم ده‌كه‌وێته‌وه و هێشتا ده‌سته‌واژه‌كانی ئه‌وم له‌یاده و ده‌یگوت: ئێمه مرۆڤین! ئاقوبه‌تمان مردنه! هه‌روه‌ها بانگه‌وازی بۆ ئیسلامه‌تییه‌كی جوان ده‌كرد، له هه‌مان كاتدا فڕۆكه‌كانی كورد هێرشی سه‌ر دیاربه‌كریان ده‌كرد! له هه‌مان ئه‌و كاته‌دا بوو كه گوتاره‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرد، كه‌واته ئیسلامه‌تیی چی؟! و ئه‌و قسه پڕوپووچانه چین ده‌یكه‌یت!! تۆ باسی مردن ده‌كه‌یت و هه‌روه‌ك پیاوێكی سۆفی بێت، له هه‌مان كاتدا فڕۆكه‌كانی خۆی له هێرشدا بوون، هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر بێده‌سه‌ڵاتی كورد نه‌بوایه له دیاربه‌كر، ئه‌وا وه‌ڵامی ده‌درایه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ململانێ و یارییه سیاسییه، دواتر به‌سه‌ربازكردنی كۆمه‌ڵێك كورد له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و به سه‌ربازكردنی كورد له ده‌یه‌كانی رابردوو له عێراق، راستییه‌كه‌ی ئه‌م یارییه سیاسییانه بوونه هۆی چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی توند، ئێستا كورد له عێراق ده‌رفه‌تێكی باشیان هه‌یه، هه‌ر بۆیه له هه‌ولێر به ئاشكرا له پێشانگای كتێب هۆشداریم دا له‌وه‌ی كورد داوای سه‌ربه‌خۆیی له عێراق بكات، چونكه ئه‌مه كاره‌ساته هه‌م بۆ كورد و هه‌میش بۆ عێراق، هه‌ردووكیان به‌مه لاواز ده‌بن. هێشتا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه، رۆژێك دێت، ئه‌م یارییه سیاسییانه كۆتایی دێن و زمان سه‌رده‌كه‌وێت و مێژوو و ئیراده‌ی گشتیش سه‌رده‌كه‌ون و دووباره نه‌خشه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه داده‌ڕێژرێته‌وه، كه به دڵنیاییه‌وه ئه‌م داڕشتنه‌وه نوێیه‌ی ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌یه، به‌ڵام ئێستا نا. من ئه‌وه‌م گوت و تا ئیستاش سوورم له‌سه‌ر رای خۆم و هێشتا ئه‌و رایه‌ی خۆمم نه‌گۆڕیوه.
كوردستان24: ئاماژه‌ت به‌وه كرد، كه كورد مێژوویه‌كی درێژ كۆیان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام مێژوو له‌لایه‌ن كه‌سانی به‌هێز و سه‌ره‌كه‌وتووه‌كانه‌وه ده‌نووسرێته‌وه، به چاوی بیرمه‌ندێكی عه‌ره‌بی چۆن سه‌یری مێژووی كورد ده‌كه‌یت؟
یوسف زێدان: پێویسته به چاوێكی بێلایه‌ن سه‌یری مێژوو بكرێت نه‌ك به چاوێكی عه‌ره‌بی یان عیبرانی یاخود فه‌ره‌نسی. مێژوو ده‌ڵێت، كه ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ته‌نها یه‌ك مێژووی هه‌یه و یه‌ك هه‌رێمیش بۆ ئه‌و پێكهاته‌یه هه‌یه و ئه‌وه‌ش ره‌ت ده‌كاته‌وه كه ره‌وه‌ند بووبن و له شوێنێكی دیكه‌وه هاتبن، هه‌روه‌ها سه‌ر به‌و گه‌له گه‌ڕۆكانه‌ش نین كه به‌رده‌وام شوێنی خۆیان ده‌گۆڕن و له‌ناو خێمه‌دا ده‌ژین. ئه‌وان خاوه‌نی خاكن و خاكه‌كه‌شیان تایبه‌تمه‌ندی و جوانی خۆی هه‌یه. هه‌وره‌ها ئه‌وان خاوه‌ن زمانی خۆیانن و خاوه‌ن چه‌ندین نه‌هامه‌تین كه هه‌موویانی كۆكردووه‌ته‌وه، دواتریش هێزی كورد به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌و چوار وڵاته‌ی به‌سه‌ریدا دابه‌شكراون، خۆی له مێژوو و زماندا ده‌نوێنێت.
كوردستان24: داوای لێبوردنێكی تۆ هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی (تۆ ده‌مكوردێنی)، چیڕۆكی ئه‌مه چییه؟
یوسف زێدان: به‌ڵێ، من نه‌مده‌زانی. واتا به‌ر له 25 ساڵ ئاگاداری میحوه‌ری مه‌ترسیداریی دۆزی كورد نه‌بووم، جا كاتێك ویستم به‌دوای ئه‌و بابه‌ته‌دا بچم و وردبینیی بۆ بكه‌م، وه‌ك هه‌میشه من له زمانه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌م، دواتر به مێژوو، پاشانیش به گۆڕانكارییه‌كانی دیكه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دیارده‌یه تێبگه‌م، له زمان تێبینی ئه‌وه‌م كرد، هه‌ڵبه‌ته له زمانی گشتی نه‌ك رێزمانی، ده‌ڵێن: (من لای فڵانه كه‌س كارم كرد، به‌ڵام ئه‌و منی كورداند) منی كوردانت، واتا مافی منی به ته‌واوی نه‌دا، یاخود فێڵی لێكردم و مافی منی نه‌دا، ئه‌مه وه‌ك سكاڵایێكه له كه‌سی سكاڵالێكراو، كه‌واته بۆچی ئه‌وی كورداند!؟ واتا سته‌می له‌به‌رامبه‌ر كرد.
كوردستان24: واتا خۆی لێ پاراستووه؟
یوسف زێدان: نه‌خێر. واتا مافی ئه‌وی نه‌داوه، سته‌می لێ كردووه. ئیتر له هۆشیاری گشتیدا وای لێهات كه كه‌سێك سته‌می لێ بكرێت و سه‌رزه‌نشت بكرێت، به كورد ده‌چوێندرێت. وشه‌ی كورداندن هیچ ئیهانه‌یه‌كی تێدا نییه و هیچ مه‌به‌ستێكی زیانگه‌یاندن به كوردیش تێیدا نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ست لێی مافخوراوی و سته‌مكارییه. دواتریش هه‌روه‌ك له زمانی گشتیدا، مه‌به‌ست لێی نیشاندانی چه‌وساندنه‌وه‌ی كورده له ناوچه‌كه، به‌وه‌ی كه هه‌میشه كورد سته‌می لێ ده‌كرێت و مافه‌كانیان به‌ته‌واوی نادرێت. كاتێك كه‌سێكی ئاسایی له میسر ده‌ڵێت: (فڵان كه‌س منی كورداند) مانای وایه كه مافی منی به ته‌واوی نه‌داوه، هه‌روه‌ك بڵێی من كورد بم!
كوردستان24: به‌شێك له ده‌سته‌بژێره‌كان (نوخبه‌كان) گه‌لی كورد و پرسی كوردیان بۆ ئه‌وه گۆڕیوه، كه له بری ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ری نیشان بده‌ن، وه‌ك به‌شێك له كێشه نیشان ده‌ده‌ن. ئێمه چۆن ده‌توانین ئه‌و بابه‌ته بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ بنه‌چه راسته‌قینه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ئیئتیلاف پێكبهێنین، نه‌ك له‌سه‌ر جیاكاری؟ بۆ ئه‌وه‌ی له زیندووكردنه‌وه‌ی ململانێ و دژایه‌تییه‌كان دوور بكه‌وینه‌وه! تۆ وه‌ك رۆماننووس و فه‌یله‌سوفێك چیت بۆ ئه‌مه هه‌یه؟
یوسف زێدان: من وا ده‌یبینم، كه په‌یوندی نێوان ئیتنیكی عه‌ره‌بی و ئیتنیكی كوردی، زۆر به‌هێزه و ره‌هه‌ندی په‌یوه‌ندی تێیدا له ره‌هه‌ندی جیابوونه‌وه زیاتره.. راسته كه سته‌مكارییه‌كی دڕندانه به درێژایی مێژوو ده‌رهه‌ق به كورد كراوه، كه به‌شێك له سته‌مكاره‌كان عه‌ره‌ب بوونه، وه‌ك ده‌وڵه‌تی عه‌باسی، به‌ڵام نزیكی له لۆژیكی دیالۆگی نێوانیان و له مێژووی هاوبه‌شیان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. كاتێك ده‌زانین كه عه‌بدولقادری گه‌یلانی له وڵاتی فارسه‌وه هاتووه و له به‌غدا ژیاوه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابیی هه‌بووه و شێخی زۆر له‌به‌رده‌ستی هه‌ڵكه‌وتوون. یه‌كێك بووه له نموونه‌كانی كوردی. لێره سینه‌مای میسری زۆر شانازی به عه‌لی به‌درخان، ده‌رهێنه‌ری به‌توانا ده‌كات.
كوردستان24: یه‌كه‌م چاپخانه له میسر ئه‌و كردییه‌وه؟
یوسف زێدان: من باسی به‌شداری خه‌ڵك ده‌كه‌م، به‌ڵام به‌شداریكردنی رووداوه‌كان، ئه‌وا نموونه‌ی زۆری هه‌یه، به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له هه‌ندێك له سته‌مكاران، ده‌شزانن من مه‌به‌ستم كێیه، یاخود ئه‌وه‌ی به ده‌وڵه‌تی قووڵ ناوده‌برێت و كار له‌سه‌ر له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌كات. كورد و عه‌ره‌ب هه‌ر به‌مشێوه‌یه ده‌مێننه‌وه، له كاتێكدا هه‌ردووكیان موسڵمانن، هه‌ردووكیشیان به هه‌مان دۆخدا تێده‌په‌ڕن، هه‌روه‌ها هه‌ردوولاش گه‌مارۆی ئابوورییان ده‌خێته سه‌ر.
كوردستان24: جه‌نابت باسی ئه‌وه ده‌كه‌یت كه هه‌ردووكیان موسڵمانن، به‌ڵام عه‌ره‌ب سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به بێباوه‌ڕ و جوداخواز وه‌سفی كورد بكات.. ئه‌مه‌ش زۆر له ئه‌ده‌بیاتی ژماره‌یه‌ك له ئیسلامییه‌كان و هه‌ندێك له عه‌ره‌به‌كاندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه، واتا ئه‌گه‌ر تۆ جیاواز له لایه‌نی به‌رامبه‌ر بیر بكه‌یته‌وه، ده‌كرێت تۆ بڵێیت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌تێكی شكستخواردووی هه‌یه.. یاخود دیدگایه‌كی كورتمه‌ودای هه‌یه، به‌ڵام كاتێك دێیت و به‌وه وه‌سفی ئه‌وان ده‌كه‌یت، ك ئه‌وان جوداخواز و بێباوه‌ڕن، ئه‌مه فه‌رهه‌نگێكی به‌ئامانجگیراوه و له‌لایه‌ن هه‌ندێك وڵاتی خاوه‌ن هه‌ژموونی دراوسێ له ناوچه‌كه‌وه ئاراسته‌كراون و له عه‌قلیه‌تی عه‌ره‌بی و موسڵماندا جێگیركراوه.
یوسف زێدان: جوداخوازی ئه‌گه‌ر خۆجیاكردنه‌وه‌یه‌كی ویژدانی و پاساو هه‌ڵگریش بێت، به‌ڵام هه‌ڵه‌یه، من ئه‌مه‌م به راشكاوانه‌ش باسكردووه، هه‌رچی ئه‌وه‌شه كه ئه‌وان موسڵمانن یانیش موسڵمان نین، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه گه‌مژه‌یه كه ئه‌م جۆره قسانه ده‌كات، چونكه زۆر به‌ساده‌یی و به بنه‌مایه‌كی شه‌رعی پێی ده‌ڵێین: بۆ نموونه تۆ دڵی ئه‌وت شكاندووه و بڕۆ سه‌یری مزگه‌وته‌كانی كوردستانی عێراق و دیاربه‌كر بكه. مێژووی هاوبه‌ش، بوونی كه‌سایه‌تییه سۆفیگه‌راییه‌كان، ئایا ئه‌مانه هه‌موویان موسڵمان نین؟ یان چی؟ دواتر مافی هیچ كه‌سێك نییه بڕیاری له‌سه‌ر بدات، ئایا ئه‌و موسڵمانه یانیش بێ باوه‌ڕه، تۆ چیت به‌سه‌رهاتووه؟ وه‌ك خۆت بمێنه‌ره‌وه، واتا ته‌واو، كاتێك رۆژی قیامه‌ت خودا ئه‌وان پاداشت و سزا ده‌دات، ئه‌و ئه‌وانی خوڵقاندووه، خۆ تۆ نه‌تخوڵقاندوون.
كوردستان24: ئه‌مه نامانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و بیرۆكه‌ی جه‌نابت له سه‌ره‌تا باستكرد؟ واتا بابه‌تی یاری سیاسی له هزری كۆمه‌ڵدا لێره و له‌وێ، وه‌سفكردنی كورد به جوداخواز، ئه‌مه نه له كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی و نه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا هه‌یه، به‌ڵام له سیاسه‌تی هه‌وندێك وڵات‌دا هه‌یه، كه به‌ڕاستی ده‌یانه‌وێت جۆرێك له كێشه له نێوان كورد و عه‌ره‌ب دروست بكه‌ن؟ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌نای بۆ ئه‌و جۆره زاراوانه بردووه؟
یوسف زێدان: یه‌كه‌م شت، گشتاندن لێره‌دا شتێكی راست نییه، واتا حاڵه‌تێك له نێوان كورد و عه‌ره‌ب، سه‌رجه‌م عه‌ره‌به‌كان وا نین، ئه‌مه به رێككه‌وت بووه‌ته ده‌سه‌ڵاتدار له ناوچه‌یه‌كی عه‌ره‌بی و ره‌كوتكاریی كردووه و بووه‌ته دیكتاتۆر و سته‌می له هه‌مووان كردووه، ئه‌مه ته‌نانه‌ت كه‌سوكاره‌كه‌شی كوشتووه، كه‌سانی نزیك له‌خۆی كوشتووه، دواتریش سته‌مكارییه‌كانی ده‌رهه‌ق به كورد، په‌یوه‌ست نه‌بوو به كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیاریكراو، واتا به‌رهه‌ڵستكارانی كوشتووه و كه‌سوكاری خۆی كوشتووه و...هتد.
كوردستان24: ته‌نانه‌ت ئه‌و گۆڕانكارییه دیمۆگرافیه‌ی به‌مدواییانه له سووریا له ناوچه كوردییه‌كان كراوه، كورد له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری كۆچیان پێكرا، واتا ئاواره‌كردن و ریشه‌كێشكردنی كورد له‌و ناوچانه، ئێوه چۆن سه‌یری ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن؟ كه خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه ده‌ستێكی سیاسییه‌وه له زێده‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه؟
یوسف زێدان: نه‌خێر، ئه‌مه به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارێكی سه‌ركوتكار كراوه، خوێندنه‌وه‌ی من لێره بۆ قسه‌كانت، كورد و عه‌ره‌بن، به‌ڵام ئه‌وان كورد و عه‌ره‌ب نین، عه‌ره‌ب به گشتی هیچ ده‌ستێكیان له‌مه‌دا نییه.. ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك بڕیارن و له‌لایه‌ن هه‌ندێك فه‌رمانڕه‌وای خاوه‌ن هه‌ژموونه‌وه له وڵاته‌كه‌یا ده‌رده‌كرێن، یاخود له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه ده‌رده‌كرێن، هه‌روه‌ك له داعش بینیمان، كاتێك داعش چووه ناو باكووری سووریا و رووی له رۆژهه‌ڵات كرد، ئایا هیچ جیاوازییه‌كی كرد كه بڵێت: ئه‌مه كورده و ئه‌مه كریستیانه و ئه‌مه ئێزدییه؟ ئه‌وانه‌ی رووبه‌ڕووشیان بوونه‌وه، ئه‌وانه كورد بوون كه هه‌ڵوێستێكی زۆر باشیان نواند. هه‌روه‌ها موسڵمانه شیعه‌كانیش به هه‌مان شێوه هه‌ڵوێستیان باش بوو، واتا له باشووره‌وه هاتن و له‌م بابه‌ته‌دا هاوكارییان كرد، خۆ ئه‌وانیش عه‌ره‌ب بوون، له‌كاتێكدا مه‌زهه‌بی ئایینی ئه‌وان شیعه بوون و كوردیش سوننه بوون، چونكه مه‌ترسییه‌كه له عێراق هاوبه‌ش بوو، كورد له عێراق گه‌وره‌ترین رۆڵی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یدا گێڕا و هاوكار بوون له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كان، واتا عه‌ره‌به موسڵمانه‌كان. كه‌واته پێویسته وردبینی بۆ پرسه‌كه بكه‌ین و گوته‌كان نه‌گشتێنین، چونكه دواجار به شێوازێكی هه‌ڵه كۆتایی دێت، ئه‌گه‌ر بڵێن عه‌ره‌ب سته‌می له كورد كردووه. نه‌خێر، ئه‌مه ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری گه‌مژه و خوێنمژ بوو و به یه‌كسانی سته‌مكاریی ده‌رهه‌ق به كورد و عه‌ره‌ب و هه‌موو كه‌سێك ده‌كرد، چ لێیه‌وه نزیك بێت یانیش دوور، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیری بكردبایه‌وه.
كوردستان24: زۆرێك كورد به مه‌یلی جوداخوازی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا زۆرێك له ده‌سته‌بژێره‌كان (نوخبه) به‌رامبه‌ر ئه‌و وه‌حشیگه‌رایه‌تییه بێده‌نگن، كه له عێراق یان له سووریا ده‌رهه‌ق به كورد كراون، له سووریا به‌شێكی زۆری كورد به‌بێ ره‌گه‌زنامه و هیچ پێشنه‌یه‌ك ده‌ژیان، له عێراقیش لێیان دراوه و ئێوه‌ش ئاماژه‌تان به‌مه دا. ئایا ئه‌مه ئاماژه نییه بۆ دڕندایه‌تی ئه‌و رژێمانه، یانیش لۆمه‌كردنی ره‌خنه‌ی لایه‌نی چه‌وسێندراو نییه كه ده‌یه‌وێت له‌و نه‌هامه‌تیانه رزگاری ببێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌هۆی ئه‌و سته‌مكارییانه له هه‌موو ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ش شاربه‌ده‌ر بكرێت كه خاكه‌كه‌یه‌تی؟ كه به‌هۆی ئه‌و زوڵمه به‌سه‌ریدا هاتووه، به‌شێك له‌و رژێمانه ده‌سته‌واژه‌ی جوداخوازیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارهێناوه و تۆش دژی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌یت، هه‌روه‌ها دواتر زاراوه‌ی بێباوه‌ڕ به‌كار هێندرا، تۆ دژایه‌تی ئه‌وه‌شت كرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌و راستییه بوونی هه‌یه، له هه‌ندێك ناوچه‌ی سووری كه دانیشتووانه‌كانیان كورد و عه‌ره‌بن، هندێك له عه‌ره‌به‌كان دووپاتیانكرده‌وه كه ئه‌وان قبووڵ ناكه‌ن هیچ كوردێك فه‌رمانڕه‌واییان بكات، ئه‌م دابڕان و جیاكارییه ویژدانییه پێشتر نه‌بوو، به‌ڵام هه‌ندێك وڵاتی دراوسێ له‌ڕووی سیاسییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌كارهێنا و ئه‌و بابه‌ته‌یان بۆ جۆرێك له یاخیبوونی ناوخۆیی له نێوان ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه گۆڕی، چۆن ئه‌م پرسه لێك ده‌ده‌یته‌وه؟
یوسف زێدان: به‌باوه‌ڕی من ئه‌مه شه‌پۆلێكی نوێیه له شه‌پۆله‌كانی سیاسی، كه ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی كۆمه‌ڵگه‌كان به هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانییه‌وه.. ئایا هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له هیچ شوێنێك له جیهان هه‌یه كه هه‌موویان وه‌ك یه‌ك بن؟ نه‌خێر. واتا، له میسر موسڵمان و قبتییه‌كان هه‌ن، هه‌روه‌ها له سه‌عید و ده‌لتا. هه‌روه‌ها له ئه‌مازی شارستیانیه‌ته‌كان له شاره گه‌وره‌كانن و لادێییه‌كانیش له زێدی خۆیانن له لادێكان.. له‌كاتێكدا ئه‌م شیرازه‌یه هاوئاهه‌نگ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی گشتیی میسر دروست بكات.. له سووریاش به هه‌مان شێوه سووریا كه‌ی ته‌نیا یه‌ك شیرازه‌ی هه‌بووه! ئه‌م فره‌جۆرییه میراتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌به‌خشێت. حه‌له‌ب له دیمه‌شق جیاوازه. واتا ریتمی ژیان و شێوازی بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و هه‌موو شتێك جیاوازن، باشه چ كێشه‌یه‌ك له نێوان سوه‌یدا، كه پارێزگایه‌كی دورزییه و یه‌كگرتوون له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی باكوور هه‌یه كه عه‌له‌وین؟! هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سوننه له ناوه‌ڕاست له ناوچه‌كانی حومس و حه‌ما و تا دوایی. هه‌روه‌ها سریانیش هه‌ن سه‌ر به كلێسای سریانین. ئه‌م فره‌ره‌نگییه كراوه‌ته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ململانێ و به‌ڕووی یاری سیاسی‌دا كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فیتنه بنێته‌وه. جا بۆیه به خه‌ڵك ده‌ڵێم: عاقڵ بن و ئه‌گه‌ر ئێوه موسڵمان بن، ئه‌و گوته‌ی خودا جێبه‌جێ بكه‌ن، كه ده‌لێت: ناكۆك نه‌بن، ئه‌گینا شكست ده‌هێنن و ئاسووده‌ییتان تێك ده‌چێت.. په‌ندیش له فه‌رمانڕه‌وا له ره‌سه‌نایه‌تییه‌كه‌یدا نییه، به‌ڵكو له ره‌فتاره‌كانیدایه، واتا ئه‌وكات چی ده‌بوو كه ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایه فریشته‌یه‌ك بوایه و له ئاسمان بهاتبایه خواره‌وه!!.. واتا چه‌رچه‌رل، سه‌ركرده‌ی به‌ریتانی گوتی: له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌و ئاماده‌یه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ شه‌یتان بكات، به‌مشێوه‌یه توانی وڵاته‌كه‌ی له كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی رزگار بكات.. هیچ كه‌سێكیش نه‌یپرسی ئایا كلێسای چه‌رچه‌ل كامه‌یه؟ هه‌روه‌ها نه‌یانپرسی حه‌زی ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی ئه‌و چییه؟! ته‌نیا سه‌یری ره‌فتاره‌كانی ده‌كرا، ئێستا باكووری سووریا له ناوچه‌ی ره‌ققه عه‌ره‌بی لێیه، له هه‌مان كاتدا كوردیشی لێیه و له‌ناویان هه‌یه ته‌نانه‌ت له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیشدا ناوبانگیان ده‌ركردووه و هه‌موومان هۆنراوه‌كه‌ی مه‌حمود ده‌روێشمان دێته‌وه یاد، ئاماژه به كورد ده‌كات و سه‌لیم به‌ره‌كات كوردی سووریا نووسیویه‌تییه‌وه، له هۆنراوه‌كه‌دا ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه بۆ هاوبه‌شی له ناهه‌متییه‌كان له نێوان كورد و فه‌له‌ستینییه‌كان. ئه‌مه‌ش هاوبه‌شییه‌كه هیچ كه‌سێك قسه‌ی له‌باره‌یه‌وه ناكات. كه‌واته لێره‌دا رۆڵه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌موویان كه عاقڵ بن و نه‌بنه نێچیرێكی ئاسان بۆ ئه‌و یارییه سیاسییه بێ به‌هایه.
كوردستان24: تۆ چه‌ند جارێك سه‌ردانی هه‌ولێرت كردووه، له گفتوگۆكه‌شمان ئاماژه‌ت پێیدا، تۆ چۆن هه‌ولێرت بینی، له رووی پێكه‌وه‌ژیان و حاڵه‌تی گشتی له‌و شاره؟
یوسف زێدان: هه‌ڵبه‌ته شوێنه‌كه ناوازه‌یه، به ناویدا گه‌ڕاوم و سه‌ردانی قه‌ڵا و شوێنه كۆنه‌كانیشم كردووه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی به‌هێزیشم له بواری رۆشنبیری و بواره‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه.
كوردستان24: چیڕۆكه‌كه‌شت وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی!
یوسف زێدان: عه‌زازیل دوو جار وه‌رگێڕدراوه، هه‌روه‌ها به گشتی پێنج تا شه‌ش له به‌رهه‌مه‌كانم وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، ته‌نانه‌ت له رووی مافی چاپ و وه‌رگێڕانیش وه‌رگێڕه‌كان رێكاره‌كان ناگرنه به‌ر و ته‌نیا نامه‌یه‌كم بۆ ده‌نێرن و ده‌پرسن، ئایا ده‌توانین ئه‌م كتێبه وه‌رگێڕین؟ منیش به‌یه‌ك وشه پێیان ده‌ڵێم زۆر ئاساییه‌وه وه‌رگێڕانی بۆ بكه‌ن. واتا ئه‌مه جۆرێكه له خۆشه‌ویستی. ته‌نانه‌ت كاتێك له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب بووم له هه‌ولێر، یه‌كێك له هاوڕێ كورده‌كانم، عه‌زیز به‌ختیار له ئوتێله عه‌ره‌بییه‌كه كۆپییه‌كی وه‌رگێڕاوی به‌رهه‌مێكی منی هێنا و گوتی: كه‌سێك ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی تۆی وه‌رگێڕاوه، بچین مافی تۆی لێ بسه‌نینه‌وه؟ منیش گوتم: نه‌خێر ئه‌مه خۆشه‌ویستییه و هیچ په‌یوه‌ندیی به مافه‌وه نییه. واتا گرنگی به‌و بابه‌ته ناده‌م، جا له فه‌خری كه‌ریمه‌وه تا سه‌عدون سورچی و ئه‌وانی دیكه. واتا خه‌ڵكانێك له‌وێ هه‌ن له دڵی منه‌وه نزیكن، هه‌روه‌ها شوێنه‌كه‌ش زۆر جوانه، ته‌نانه‌ت ماسی برژاویش له‌وێ تامێكی دیكه‌ی هه‌یه، له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش به‌هۆی سروشتی راڕه‌وی رووباره‌كه‌وه بێت و تا دوایی، به‌ڵام من ئه‌م شوێنه‌م خۆش ده‌وێت و ئه‌و كه‌سانه‌شم خۆشده‌وێن كه له دڵمه‌وه نزیكن.
كوردستان24: ئێستا چی پێویسته؟ واتا ده‌مانه‌وێت بزانین تۆ چیت هه‌یه بۆ په‌یامی گه‌لی عه‌ره‌ب بۆ كورد؟
یوسف زێدان: ده‌ست له ناكۆكی گه‌مژانه هه‌ڵگرن، ئه‌وه‌ش بزانن كه هه‌ر كه‌سێك چه‌ك به‌كاربهێنێت، زۆر به ساده‌یی ئه‌و كه‌سه تاوانباره، پێیان نه‌ڵێن موسڵمانی توندڕه‌و، پێیان نه‌ڵێن له‌لایه‌ن هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا یان توركیا و وڵاتێكی دیكه‌وه هاندراوه. نه‌خێر، سه‌یری كرده‌وه‌كان بكه‌ن، له‌نێوان خۆتان چه‌ك له رووی یه‌كتر به‌رز مه‌كه‌نه‌وه، ته‌ماعییه بۆماوه‌ییه‌كانی سه‌رده‌مانی دژایه‌تی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ناختان بكات. هه‌روه‌ها خۆتان له میراتی نه‌هامه‌تییه‌كان بێبه‌ری بكه‌ن و وڵاته‌كه‌تان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها شاره‌كانتان، كێڵگه‌كان و كۆشك و ته‌لاره‌كان، گرنگی به‌وه بده‌ن كه واز له‌و دونیایه بهێنن، كه ئێستا باشتره له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه ئێوه بۆی هاتن، به‌مشێوه‌یه وڵاتان ئاوه‌دان ده‌كرێن.
كوردستان24: واتا عه‌ره‌ب بۆ كورد؟
یوسف زێدان: هه‌ردووكیان.
كوردستان24: كه‌واته سه‌باره‌ت به نوخبه چی؟ نوخبه‌ی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها كوردیش؟
یوسف زێدان: ئه‌وان چه‌قبه‌ستوو بوونه و له‌سه‌ر هیچ شتێك لۆمه‌یان ناكرێت، واتا له ماوه‌ی 70 ساڵی رابردوودا ئه‌وان په‌ڕ و باڵیان شكاوه و خودا بارگرانی زیاتر له توانای هیچ كه‌سێك به‌سه‌ریدا ناسه‌پێنێت.
كوردستان24: سیسته‌مه سیاسییه‌كان چی؟!
یوسف زێدان: هیچ سوودێكیان نییه! واتا حیسابیان بۆ ناكه‌م و گوتاره‌كه‌شم ئاراسته‌یان ناكه‌م، گوتاری من بۆ خه‌ڵكه.
كوردستان24: واتا بۆ خه‌ڵك به گشتی! بۆ هه‌موو خه‌ڵك، له‌میانه‌ی به‌دواداچوونم بۆ كاروباری كوردی، ده‌مه‌وێت بۆ تۆ ئاماژه له هه‌ندێك خاڵ بكه‌م، هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت گوێم لێت بێت، كه ئایا ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیژی و په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌قینه له نێوان پێكهاته‌كان له‌سه‌ری بونیات بنێین؟ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: تێكۆشانی چه‌كداریی كوردی له دژی رژێم به دیاریكراویش له عێراق، له رۆژێك له رۆژان خه‌ڵكی سڤیلی نه‌كردووه‌ته ئامانج، ئه‌مه له كاری چه‌كداری كورد سه‌لمێندراوه، كاتێك له‌ناو عێراق به‌رگری له مافه‌كانی ده‌كرد. دووه‌م: له ساڵی 1991 و دوای راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان، سوپای عێراق خۆی راده‌ستی كورد كرد، كه هه‌مان ئه‌و سوپایه بوو كه پرۆسه‌ی ئه‌نفالی ئه‌نجامدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ سه‌ربازێكی عێراقی نه‌كوژرا، به‌ڵكو داوایان لێكرا بگه‌رێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان. هه‌روه‌ها له شه‌ڕی ناوخۆیی له ساڵی 2003 هه‌موو عه‌ره‌بێكی عێراقی و غه‌یره عێراقی، كه هانایان بۆ كوردستان هێنا. بۆ ئه‌وه‌ی روونتر بڵێین، ژماره‌یان گه‌یشته 2 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سی عه‌ره‌ب له هه‌رێمی كوردستان، ته‌نانه‌ت دوای رووداوه‌كان و شۆڕشی سووریاش، زۆرێك له‌وانه‌ی ئاواره بوون، روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌ڵام هیچ كاتێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گله‌یی ئه‌وه‌ی نه‌كرد كه قه‌یرانی ناوخۆیی به‌هۆی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌رانه‌وه‌یه، وه‌ك هه‌ندێك وڵات ئه‌و گله‌ییه ده‌كه‌ن و به‌و كارته هاوكاری كۆده‌كه‌نه‌وه، دوای شكستیان، ده‌كرێت ئێمه چی له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه بونیات بنێین؟ واتا ئه‌و خاڵانه‌ی ئاماژه‌م پێدان: ئاشتیخوازی خه‌باتی كوردی، په‌سه‌ندی پێكه‌وه‌ژیان به‌بێ جیاكاری، قبووڵكردنی فره‌ڕه‌نگی به‌بێ جیاكاری ره‌گه‌زی، دوو ملیۆن و نیو؟
یوسف زێدان: لێره‌دا رووداوگه‌لێك له‌م روانگه‌یه‌وه هه‌ن، هه‌مووشیان به‌وپه‌ڕی ساده‌ییه‌وه ده‌ڵێن: با له حاڵه‌تی میراتی نه‌هامه‌تییه‌كان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی باشتر ده‌ربچین. من ئه‌و قسانه بۆ كورد و بۆ عه‌ره‌بیش ده‌كه‌م، چونكه زۆرێك له كورده‌كان لێره له میسر داده‌نیشن و به‌ره‌وپێشچوون و رێزیان لێ گیراوه و تا ئێستاش رێزیان لێ ده‌گیرێت.. ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی میسر سه‌سام ده‌بن كاتێك ده‌زانن ئه‌و كه‌سه له ره‌چه‌ڵه‌كدا كورده. هه‌روه‌ها پارێزگاری‌یان له ناسناوی خۆیان كردووه، له‌وانه‌ش: محه‌مه‌د خانی ده‌رهێنه‌ر، عه‌لی به‌درخان و تا دوایی، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌ش هه‌ن. جا ئه‌مه‌یان كردووه‌ته نموونه. كورد دوای رووداوه‌كانی داعش من خۆم له‌وه دڵنیا بوومه‌ته‌وه، كه له رۆژگاری ململانێیی كوردی – كوردی، زۆر به‌هێزتر بوو، به‌ڵام عه‌قل به‌سه‌ریدا زاڵ بوو و دۆخه‌كه‌ی هێوركرده‌وه. هه‌روه‌ها پێویستمان به هێوربوونه‌وه‌ی زیاتره، چونكه هێشتا نه‌هامتییه‌كان چاویان لێیه و ناوچه‌كه‌ش ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵچوون نابێت و زۆر ئاسانه ناكۆكییه كۆنه‌كان نوێ بكرێنه‌وه و هێشتا كۆتاییمان پێنه‌هێناوه.. بۆیه با واز له رابردوو بهێنین و ته‌نیا لێی تێبگه‌ین، ئینجا چاومان زیاتر له‌سه‌ر ئاینده بێت.
كوردستان24: دوای شكستی چاره‌سه‌ری سه‌ربازی بۆ له‌باربردنی كورد و دۆزی كورد و داواكاریی مافه‌كانیان، هیچ پێشنیازێكی دیكه هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كورد به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه؟
یوسف زێدان: نه‌خێر، من گوته‌كانم ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ناكه‌م. من رووی قسه‌كانم له خه‌ڵك ده‌كه‌م و پێیان ده‌ڵێم: سه‌بر بگرن و ئارام بن، سه‌ركوتكارییه‌كانی ناوچه‌كه كۆتایی دێن، واتا سه‌ركوتكاری ناوچه‌ی ئه‌نادۆڵ و ناوچه‌ی عه‌ره‌بی. هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتیش یاریییه سیاسییه‌كه لاواز ده‌بێت و ده‌رفه‌تێكی باشترمان بۆ ده‌ڕه‌خسێت بۆ داهاتوویه‌كی باشتر.
كوردستان24: پێشنیازی تۆ وه‌ك چیرۆك نووس و ئه‌دیب و مێژوونووس و فه‌یله‌سوفێك چییه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌بوون و پێكه‌وه‌ژیان؟
یوسف زێدان: پێوه‌یسته به نه‌هامه‌تییه‌كانی رابردوو و بۆماوه‌ییه چه‌په‌ڵه‌كانی ده‌ربچین و به چاوێكی پاك له داهاتوو بڕوانین.
كوردستان24: كۆمه‌ڵگه رۆژئاواییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌گوترێت: كۆمه‌ڵگه‌ی فیدراڵی كه هه‌موویان له پێكه‌وه ژیاندان و ئیداره‌ی هاوبه‌ش و كۆك له‌سه‌ر پاراستنی مافی تاكه‌كانی هه‌ن. ئایا ده‌كرێت ئێمه‌ش په‌یڕه‌وی ئه‌و رێبازه بكه‌ین؟
یوسف زێدان: هه‌ڵبه‌ته ده‌توانین. هه‌روه‌ها له واقعیشدا ئه‌وه هه‌یه و ئاماژه‌شم پێیدا، بۆ نموونه وڵاتی مه‌غریب، هه‌موو وڵاتی مه‌غریبی گه‌وره عه‌ره‌ب و ئه‌مازیغی لێیه. له میسر ئه‌مازیغ و مه‌سیحی و موسڵمان و زۆرێك له پێكهاته‌كان هه‌ن. ئه‌و به‌ناویه‌كداچوونه‌ش بۆ ئه‌وه رووده‌دات، تا كۆمه‌ڵگه‌كان دروست بكه‌ن، جا به هۆشیاری و ژیرانه و وریایی پێویست بۆ دروستكردنی داهاتوو، ناوچه‌ی كوردی ده‌توانێت به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو بنێت. هه‌روه‌ها رۆژێك له رۆژان له ئاینده‌دا كوردستان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی سنووری سیاسی وه‌ك هه‌میشه ده‌بێته ئوممه‌تێكی گه‌وره و پایه‌دار.