فه‌رهه‌نگی زاراوه‌كانی زمان‌ناسی بڵاو دەکرێتەوە
K24 - هەولێر
کتێبی فەرهەنگی زاراوەکانی زمان‌ناسی، لە دوو توێی 263 لاپەڕە پێکهاتووە، ناوەرۆکەکەی باس لە زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی بواری زمان‌ناسی ده‌کات.
د. نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو، کە کتێبەکەی وەرگێراوە بۆ زمانی کوردی، بە کوردستان24ـی راگەیاند، "كتێبه‌کە به ناونیشانی "فه‌رهه‌نگی زاراوه‌كانی زمان‌ناسی"یه، فه‌رهه‌نگێكه په‌یوه‌ست به بواری زمان‌ناسی، تێیدا زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی بواری زمان‌ناسی له‌خۆوه ده‌گرێت. وه‌رگێڕانی كتێب له زمانێك بۆ زمانێكی تر تاڕایه‌ك ئاسانه، به‌ڵام دروستكردن و دۆزینه‌وه‌ی زاراوه له بوارێكی دیاریكراو زۆر ئه‌سته‌مه، چونكه كتێبخانه‌ی كوردی له‌باره‌ی زاراوه‌كانی زمان‌ناسی زۆر هه‌ژاره، بۆیه كارێكی زۆر ئه‌سته‌م و گرنگه، كه ئێمه توانیومانه له به‌رانبه‌ر هه‌ر زاراوه‌یه‌كی زمانناسیی به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی، زاراوه‌یه‌كی زمانناسیی كوردی دابنێین".
گوتیشی: "نووسه‌ری ئه‌م فه‌رهه‌نگه هه‌ندێک جار زاراوه‌ی زۆر ده‌گمه‌نی به‌كارنه‌هاتووی له بواری زمان‌ناسی به‌كارهێناوه، كه ئێمه‌ی ناچاركردووه له روانگه‌ی زاراوه ئینگلیزییه‌كه یان شرۆڤه و پێناسه‌ی زاراوه‌كه بزانین بابه‌ته‌كه چییه و له كوردیدا به‌رانبه‌ری چ به‌كاردێت، بۆیه ئێمه له‌م فه‌رهه‌نگه‌دا زاراوه زمانناسییه عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و هه‌ندێ جار فه‌ره‌نسییه‌كه وه‌كخۆیانمان داناوته‌وه و له به‌رانبه‌ریدا زاراوه‌ی زمانناسیی كوردیمان داناوه، هه‌ندێک جاریش بۆچوون و تێڕوانینی خۆمان له‌سه‌ر زاراوه‌كه نووسیوه و له‌ناو جووت كه‌وانه دامانناوه".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئه‌م فه‌رهه‌نگه له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر بنه‌مای ریزبه‌ندی ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی داڕێژراوه، بۆیه ئێمه‌ش هه‌ر وه‌كخۆی له روانگه‌ی ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی رێزمانكردوون و له كۆتایشدا دوو پاشكۆمان سه‌باره‌ت به زارا‌وه‌كان خستووەته‌ڕوو، كه ئه‌وانیش زاراوه‌كانی(عه‌ره‌بی كوردی ئینگلیزی) و زاراوه‌كانی(ئینگلیزی كوردی عه‌ره‌بی)ن.
د. نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو نووسەر و وەرگێڕ، لە هەمانکاتدا مامۆستای زانکۆیە، تائێستا خاوەن 63 کتێبە.
ئا: لاڤین عومەر
