ئاسایشی دهۆک: راگرتنی سلێمان ئەحمەد هیچ پەیوەندییەکی بە کاری رۆژنامەنووسییەوە نییە

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی دهۆکەوە
روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی دهۆکەوە

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات، راگرتنی سلێمان ئەحمەد هیچ پەیوەندییەکی بە کاری رۆژنامەنووسییەوە نییە و بۆ کاری نهێنی و نایاسایی بۆ پەکەکە هاتوچۆی کردووە.

رۆژی دووشەممە (30ـی تشرینی یەکەمی 2023) بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک رایگەیاند، "هێزەکانی ئاسایش، کادیرێکی پەکەکەیان بە ناوی سلێمان ئەحمەد دەستگیرکرد کە نابراو بۆ کاری نهێنی و نایاسایی بۆ پەکەکە هاتوچۆی کردووە و بۆیە راگیراوە".

ئاسایشی دهۆک ئاماژەی بەوەشکردووە، "سلێمان ئەحمەد لە لێکۆڵینەوەدا دانی بە کارەکانی خۆیدا ناوە، بۆیە رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت".

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک جەخت دەکاتەوە، راگرتنی ئەو کادیرەی پەکەکە هیچ پەیوەندییەکی بە کاری رۆژنامەنووسییەوە نییە.

دەقی روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک 

هێزەکانی ئاسایش، کادیرێکی پەکەکەیان بە ناوی سلێمان ئەحمەد دەستگیرکرد کە نابراو بۆ کاری نهێنی و نایاسایی بۆ پەکەکە هاتوچۆی کردووە و بۆیە ڕاگیراوە و لە لێکۆڵینەوەکەشدا دانی بە کارەکانی خۆیدا ناوە، بۆیە ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە و بە پێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

ڕاگرتنەکەی هیچ پەیوەندییەکی بە کاری ڕۆژنامەنووسییەوە نییە .

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک