به چاودێری وه‌زیری رۆشنبیری دیداری ته‌مبوور له هه‌ڵه‌بجه سازكرا
K24 – هەولێر:
به ئاماده‌بوون و چاودێری حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه دیداری ته‌مبووری سازكرد، هاوکات لە دیدارەکەدا پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ی راسپارد، پاركێك یاخود شه‌قامێكی هه‌ڵه‌بجه به ناوی "ته‌مبوور" بكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە (1ـی تشرینی دووەمی 2023) به ئاماده‌بوون و چاودێری حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ ناساندنی ئامێری ته‌مبوور له یونسكۆ، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه دیداری ته‌مبووری سازكرد.
دیداره‌كه له هۆڵی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه سازكرا و وێڕای چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و میوزیك، چه‌ند پانێلێكی تێدا پێشكه‌ش كرا.
محه‌ممه‌د فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە لە دیدارەکەدا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و دواتر ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لەوتەیەکدا باسی رۆڵی گرنگی میوزیکی کرد لەژیانی گەلاندا، له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا فیلمی دیکۆمێنتەری تەمبوور نمایش کرا.
هاوکات پارێزگاری هەڵەبجە، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ی راسپارد، پاركێك یاخود شه‌قامێكی هه‌ڵه‌بجه به ناوی "ته‌مبوور" بكات.
له چوارچێوه‌ی دیداره‌كه‌دا، گرووپی تەمبووری سەنیار به ژه‌نینی ئامێری تەمبوور و دەف چه‌ند ئاوازێكیان پێشكه‌ش كرد و هونەرمەند سەعدون کاکەی چه‌ند گۆرانییه‌كی گوت.
