بوومه‌له‌رزه پارێزگایه‌كی عێراقی هه‌ژاند

K24 - هەولێر:
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك پارێزگای واستی له ناوه‌ڕاست ئه‌و وڵاته هه‌ژاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی عێراق، كاتژمێر 12:03:31ـی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ـی تشرینی دووه‌می 2023، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.1 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر له پارێزگای واستی هاوسنوور له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران روویدا.
كه‌شناسی عێراق روونیشیكرده‌وه، هاووڵاتییانی ناوچه‌كه هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كرد و تا ئێستاش ئاماژه به زیانه‌كان نه‌كراوه.