نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: به‌بێ سووته‌مه‌نی غه‌ززه له داڕمان نزیكده‌بێته‌وه
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی هه‌ماهه‌نگیكاری كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، خزمه‌تگوزارییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه له‌خاڵی داڕمان نزیكده‌بێته‌وه.
یه‌نس لێرك گوته‌بێژی هه‌ماهه‌نگیكاری كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 7ـی تشرینی دووه‌می 2023) رایگه‌یاند، به‌بێ سووته‌مه‌نی، خزمه‌تگوزارییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه له خاڵی داڕمان نزیكده‌بێته‌وه. گوتیشی: "ژماره‌ی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی كه هاوكاری مرۆییان گه‌یاندووه‌ته غه‌ززه، گه‌یشتووه‌ته 569 بارهه‌ڵگر، كه بڕێك سووته‌مه‌نیشی گه‌یاندووه".
پێشتر مارتن گریفیس هه‌ماهه‌نگیكاری كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندبوو، گفتوگۆكان بۆ ناردنی سووته‌مه‌نی بۆ غه‌ززه به‌ره‌و پێش چووه.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كریستیان لینمایه‌ر رایگه‌یاند، زۆربه‌ی رێگه‌كانی رزگاركردنی ژیانی مرۆڤایه‌تی له غه‌ززه داده‌خرێن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ژماره‌ی كوژراوان به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل، گه‌یشته 10 هه‌زار و 328 كه‌س، له به‌رامبه‌ردا تاكو ئێستا 1400 ئیسرائیلی له جه‌نگی حه‌ماس - ئیسرائیل كوژراون.
ته‌ندروستی غه‌ززه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌نێو ئه‌و كوژراوانه‌دا، 4237یان منداڵن و ژماره‌ی برینداره‌كانیش گه‌یشته 25 هه‌زار و 956 كه‌س.
لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس هەڵگیرسا، لە سەرەتادا باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، لە وەڵامدا سوپای ئیسرائیل بە چڕی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد، پاشان هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ته‌ندروستی غه‌ززه 70%ـی قوربانییان لە ژنان، منداڵان و بەساڵاچووانن.