ناتانیاهۆ: ئه‌گه‌ر حزبوڵڵا به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌ڕ دژی ئیسرائیل بكاته‌وه هه‌ڵه‌ی ته‌مه‌ن ده‌كات

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر حزبوڵڵای لوبنانی به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌ڕ دژی وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه، هه‌ڵه‌ی ته‌مه‌ن ده‌كات.
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 7ـی تشرینی دووه‌می 2023) رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حزبوڵڵای لوبنانی (كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت)، به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌ڕ (32 رۆژه شه‌ڕی ئیسرائیل – حه‌ماس به‌رده‌وامه) دژی ئیسرائیل بكاته‌وه، هه‌ڵه‌ی ته‌مه‌ن ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ژماره‌ی كوژراوان به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل، گه‌یشته 10 هه‌زار و 328 كه‌س، له به‌رامبه‌ردا تاكو ئێستا 1400 ئیسرائیلی له جه‌نگی حه‌ماس - ئیسرائیل كوژراون.
ته‌ندروستی غه‌ززه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌نێو ئه‌و كوژراوانه‌دا، 4237یان منداڵن و ژماره‌ی برینداره‌كانیش گه‌یشته 25 هه‌زار و 956 كه‌س.
لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس هەڵگیرسا، لە سەرەتادا باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، لە وەڵامدا سوپای ئیسرائیل بە چڕی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد، پاشان هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ته‌ندروستی غه‌ززه 70%ـی قوربانییان لە ژنان، منداڵان و بەساڵاچووانن.