سعوودیە: نەوت وەکو چه‌كی فشار بۆ راگرتنی شه‌ڕی غه‌ززه به‌كارناهێنین
K24 - هەولێر
وه‌زیری وه‌به‌رهێنانی سعوودیه رەتیدەکاتەوە نه‌وت وه‌ك چه‌كی فشار بۆ راگرتنی شه‌ڕ له كه‌رتی غه‌ززه به‌كاربهێنن. دەشڵێت، "مەرجمان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە".
خالد ئه‌لفالح، وه‌زیری وه‌به‌رهێنانی سعوودییه له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی ئابووری له‌پێناو راگرتنی شه‌ڕ له غه‌ززه، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، تائێستا گفتوگۆیان له‌م باره‌یه‌وه نه‌كردووه، چونكه هه‌وڵده‌ده‌ن "ئاشتی له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆی ئاشتییانه‌وه" له فه‌ڵه‌ستین به‌دی بێت.
وه‌زیری وه‌به‌رهێنانی سعوودییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا دوو لوتكه‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیسلامی و ئه‌فریقی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بۆ كێشه‌ی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، خالد ئه‌لفالح ئەوەی خستووەتەڕوو، ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل تا ئێستا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكاندایه و مه‌رجی ئه‌وه‌یان هه‌یه كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین به‌شێوه‌ی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
زیاتر لە مانگێک تێدەپەڕێت بەسەر هێرشی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کە لە ئەنجامیدا زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژران و هەزارانی دیکەش بریندارن، هەروەها زیاتر لە 200ـی دیکەش وەکو بارمتە لەلایەن ئەو بزووتنەوەیەوە دەستگیرکراون. ئیسرائیل وەکو تۆڵەکردنەوەیەک، زیاتر لە چوار هەفتەیە پێگەکانی حەماس لە غەززە بۆردوومان دەکات، ئەمە بێجگە لەو هێرشە زەوینییەی بۆ سەر شارەکە دەستپێکردووە. وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە، زیاتر لە 10 هەزار هاووڵاتی سڤیل کوژراون و هەزارانی دیکەش بریندارن.