کۆرەک تیلیکۆم: هاتنەوەی کۆد بۆ هاوبەشانی کۆڕەک بەردەستە

K24 - هەولێر
سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم رایگەیاند: هاتنەوەی کۆد و هێڵی ئینتەرنێتی تۆڕی پەیوەندییەکانی کۆڕەک تیلیکۆم، ئێستا کارایە و کێشەی نییە.
سەرچاوەیەک لە کۆرەک تیلیکۆم کە نەیویست ناوی بنووسرێت، بە کوردستان24ـی گوت: "هاتنەوەی کۆد بۆ هاوبەشانی تۆڕی کۆڕەک تلیکۆم، لە رێگەی نامەی کۆرەکەوە بۆ ئاپەکان ئێستا بەردەستە، هەروەها هێڵی ئینتەرنێت بۆ هێڵەکانی کۆڕەک ئێستا کارایە".
گوتیشی: "کڕینی سیمکارتی هێڵی پەیوەندییەکانی کوڕەک، لە ئێستادا حکومەتی عێراق رایگرتووە، بەڵام هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ئاپی کۆڕەکەوە سیمکارت بکڕن".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا: "تیمەکانی کۆرەک لە ئێستادا لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هێڵی پەیوەندی کۆڕەک لەگەڵ حکومەتی عێراقیدا، بەڵام تا ئێستا بەهیچ ئەنجامێک نەگەشتوون".
لە 30/8/2023 دەستەی راگەیاندنەکان و پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق، بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی مۆڵەتی کۆمپانیایی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ ماوەیەک، دوای تەواو بوونی مۆڵەتی کۆمپانیاکە، راگەیاندنی هێڵی پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق، داوای لە هەموو هاوبەشانی کۆڕەک تیلیکۆم کرد، بەهیچ شێوەیەک، سیمکارتی کۆڕەک نەکڕن و نەفرۆشن.
رۆژی دووشه‌ممه، 23ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم راگه‌یەندراوێكی بڵاوكرده و تێیدا روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتی عێراقی، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، په‌رله‌مان، حكومه‌ت و مه‌رجه‌عه ئایینییه‌كان داوه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقی به‌رامبه‌ری ده‌كرێت، نادادپه‌روه‌ری و نایاساییه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پابه‌ندبوونی خۆی به‌رامبه‌ر به بڕیار و یاساكان دووپاتكردووه‌ته‌وه و هه‌ڵوێستی خۆی له چه‌ند خاڵێكدا خستووه‌ته‌ڕوو.
كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم راشیگەیاند، به‌رده‌وام به هه‌موو بڕیارێكی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و یاسا و رێنماییه‌كانی عێراق پابه‌ندبووه و هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كیان له هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو دانانی سنوورێك بۆ ئه‌و ناكۆكییانه‌ی له‌نێوان ئه‌وان و ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقی هه‌یه نه‌كردووه.
كۆڕه‌ك تیلیكۆم، باسی له‌وه‌ش کردبوو، ئه‌و سته‌مه نادادپه‌روه‌ر و نایاساییه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقییه‌وه به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت، به‌ڵام به‌رده‌وامن له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاووڵاتییان، هاوكات بۆ به‌رگریكردن له مافه‌كانی په‌نای بردووه‌ته‌وه به‌ر دادگا، هیچ لایه‌ن و دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆی نییه بڕیار له داخستنی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم بدات، چونكه خاوه‌نی زیاتر له حه‌وت ملیۆن هاوبه‌شه.
كۆڕه‌ك تیلیكۆم دووپاتیكردووه‌ته‌وه، كه باوه‌ڕی به چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه و ناكۆكییه‌ك هه‌یه له رێگه‌ی ده‌زگا فه‌رمی و دانوستانه‌كان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رییه‌ك كه شیاوی جێبه‌جێكردن بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش باشترین بژارده په‌نابردنه به‌ر دادگایه، به‌وپێیه‌ی بێلایه‌ن و جێی متمانه‌یه و پابه‌نده به‌وه‌ی ده‌یڵێت.
كۆڕه‌ك تیلیكۆم راشێگەیاندووە، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشەکان بكرێت كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقی به‌رامبه‌ری ده‌كرێت، داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كردووه، بڕیار بده‌ن بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی بێلایه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌كان، به‌دواداچوون بۆ راستییه‌كان بكات.
رۆژی 8ـی ئایاری 2023، سیروان بارزانی خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، لە میانه‌ی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆمپانیای کۆڕەک یەکەم کۆمپانیای پەیوەندی بوو، کە لە ساڵی 2000 دامەزراوە.
ئا: لاڤین عومەر