تەندروستی جیهانی پەیوەندی لەگەڵ نەخۆشخانەی شیفا پچڕاوە

K24 - هەولێر

رێکخراوی تەندروستی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پەیوەندییان لەگەڵ کارمەندەکانیان لە نەخۆشخانەی شیفا پچڕاوە، کە گەورەترین دامەزراوەی چاودێری تەندروستییە لە کەرتی غەززە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانی، تێدروس ئەدهانوم گیبریسوس، لە رێگەی پلاتفۆڕمی X رایگەیاند، پەیوەندیمان لەگەڵ کارمەندانمان لە نەخۆشووخانەی شیفا لە دەستداوە لە کەرتی غەززە.

گوتیشی: رێکخراوەکە زۆر نیگەرانی سەلامەتی کارمەندەکانییەتی کە لەنەزۆشخانەکان کاردەکەن، داواشی کرد دەستبەجێ کارمەندەکانییان بگوازرێنەوە.

شەڕ و ململانێ لە نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە 7ـی ئۆکتۆبەر دەستی پێکردووە، کە زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر لە 11 هەزار فەڵەستینیش کوژراون و زیاتر لە 27 هەزاری دیکەش برینداربوون.