سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی لە کار دوورخستەوە

سوێلا برێڤەرمان
سوێلا برێڤەرمان

K24 - هەولێر

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە 13/11/2023، بە فەرمی سوێلا برێڤەرمان وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی، لە پۆستەکەی دوورخستەوەی دوای هەڵوێستە توندەکانی لەبارەی پرسی پەنابەران و خۆپێشاندانەکان بۆ پشتگیری لە فەڵەستین.

لە دوای دوورخستەنەوەی لە پۆستەکەی، برێڤەرمان راگەیاند کە لە ئێستادا هیچ لێدوانێک لەسەر بابەتەکە ناڵێت و لە کاتی خۆیدا لەسەر بابەتەکە دەدوێت.

دوورخستنەوەی برێڤەرمان لە پۆستەکەی لە دوای بەرزبوونەوەی ناڕەزاییەکان و بەشێکی ئەندامانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا دێت لەسەر هەڵوێست و وتەکانی ئەو وەزیرە کە لەم دوایانەدا لە وتارێکدا لە رۆژنامەی 'زە تایمزی' بەریتانی رەخنەی لە پۆلیسی وڵاتەکەی گرت، بەوەی کە نەرمی نواندووە لەگەڵ ئەو خۆپێشاندەرانەی کە پشتیوانی فەڵەستین دەکەن.

برێڤەرمان لە بەشێک لە میدیاکانی بەریتانیا وەک بەرپرسێک و سیاسیەک ناوزەدەرکێت کە هەوڵی قوڵکردنەوەی جیاوازیەکانی لە بەریتانیا داوە و بە لێدوانە توندەکانی بووەتە هۆی دروستکردنی ناکۆکی.

لە دوای دورخستنەوەی لە پۆستەکەی، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە فەرمی جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، وەک شوێنگرەوەی برێڤەرمان دیارکرد.

هەروەها نوویسنگەکە رایگەیاند کە سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا دەیڤ کامیرۆن وەک شوێنگرەوەی کلێڤەرلی دیارکرا.

ئەم گۆڕانکاریانە لە کاتێکدا دێن کە بڕیارە لە کانوونی دووەمی ساڵی 2025 هەڵبژاردنی گشتی لە بەریتانیا بەڕێوەبچێت.

جەیمس کڵێڤەرڵی
جەیمس کڵێڤەرڵی