خوشکێکی ترەمپ کۆچی دوایی کرد

ماریا ترەمپ
ماریا ترەمپ

K24 - هەولێر

ماریا ترەمپ باری، خوشکە گەورەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کۆچی دوایی کرد.

خوشکەکەی ترەمپ کە دادوەری داواکاری گشتی فیدراڵی پێشوو بووە، لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

زانیارییەکی کەم دەربارەی پەیوەندی نێوان ترەمپ و خوشکەکەی هەیە، هەرگیز خوشکە گەورەکەی ترەمپ بە ئاشکرا باسی سەرۆکایەتییەکەی نەکردووە، بەڵام خوشکەزا گەورەی ماری، تۆمارە دەنگییەکانی خوشکەکەی بڵاوکردووەتەوە، رەخنەی لە دۆناڵد ترەمپ گرتووە کاتێک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بوو.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، کاندیدی دیاری پارتی کۆمارییەکانە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

ئا: لاڤین عومەر