یونسێف: زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ لە کەرتی غەززە هەن
K24 - هەولێر
رێکخراوی یونسێف رایگەیاند، زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ لە کەرتی غەززە هەن، کە ژمارەیەکی زۆریان بێسەروشوێنن یان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە وێرانبووەکاندان.
کاسرین راسڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "هیچ شوێنێکی سەلامەت لە کەرتی غەززە نییە، بۆ ملیۆنێک منداڵ "، ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە چوار هەزار و 600 منداڵ کوژراون و نزیکەی نۆ هەزار منداڵیش برینداربوون.
راشیگەیاند: "زۆرێک لەو منداڵانە بێسەروشوێن بوون و هەندێکیشیان لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندان".
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نەتەوە یەکگرتووەکان، گوتیشی: "کردنەوەی دەروازە سنوورییەکان بە شێوەیەکی کاتی بۆ گواستنەوەی یارمەتییە مرۆییەکان، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان بەس نییە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان، غەززە پێویستی بە سووتەمەنی زیاتر بێت".
پێشتر یونیسێف رایگەیاندبوو، کە رۆژانە زیاتر لە 400 منداڵ لە کەرتی غەززە دەکوژرێن و بریندار دەبن، بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.
لە 7ـی ئۆکتۆبەر بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل، کە بههۆیهوه زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژراون، زیاتر لە 240 کەسیش لای حهماس بە بارمتە دەستگیرکراون، وهك كاردانهوه بۆ ئهو هێرشه، ئیسرائیل هێرشێكی فراوانی دهستپێكرد، كه تاكو ئێستاش بهردهوامه.
ئا: لاڤین عومەر