پیدرۆ سانشێز: له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا كار ده‌كه‌ین بۆ داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا ئاماژه به‌وه ده‌كات كابینه نوێیه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌وروپا كار ده‌كات له‌پێناو داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 15ـی تشرینی دووه‌می 2023) پیدرۆ سانشێز، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا داوای كرد سنوورێك بۆ "كوشتنی كوێرانه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان" له غه‌ززه دابنرێت، هاوكات هه‌ڵوێستی خۆی خسته پاڵ هه‌ڵوێستی ئیسرائیل بۆ "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی تیرۆریستی حه‌ماس".
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاندووه، هه‌وڵه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئیسپانیا و ئه‌وروپا چڕ ده‌كاته‌وه له‌پێناو داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین.
پێشتریش په‌رله‌مانی ئیسپانیا له 2014ـدا داوای كرد دان به سه‌ربه‌خۆیی فه‌ڵه‌ستین و ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین بنرێت و هه‌ریه‌ك له ئیسرائیلییه‌كان و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ببنه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیان.
زیاتر لە مانگێک تێدەپەڕێت بەسەر هێرشی چەکداری بزووتنەوەی حەماسی فه‌ڵه‌ستینی بۆ سەر ئیسرائیل کە لە ئەنجامدا زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژراو و زیاتر له هه‌زار برینداریشی لێ كه‌وته‌وه، هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن ئەو بزووتنەوەیەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ئیسرائیل وەکو تۆڵەکردنەوەیەک، زیاتر لە مانگێکە پێگەکانی حەماس لە غەززە بۆردوومان دەکات، ئەمە بێجگە لەو هێرشە زەوینییەی بۆ سەر شارەکە دەستپێکردووە. وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە، زیاتر لە 11 هەزار هاووڵاتی سڤیل کوژراون و زیاتر لە 30 هەزاری دیکەش بریندارن.
هاوکات تەندروستیی غەززە ئاشکرایکردووە، لە 07ـی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 135 دامەزراوەی تەندروستی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەئامانج گیراون و 23 نەخۆشخانەش لەکارکەوتوون.