ته‌ندروستی غه‌ززه: 32 كه‌س له یه‌ك خێزان به‌هۆی بۆردومانی سوپای ئیسرائیل كوژران
"19یان منداڵن"
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكرده‌وه، 32 كه‌س له یه‌ك خێزان به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی كوژران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 18ـی تشرینی دووه‌می 2023)، به‌هۆی هێرشێكی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل، 32 كه‌س له‌یه‌ك خێزان له ماڵه‌كه‌یان له كه‌مپی جه‌بالیای ئاواره‌كان له باكووری غه‌ززه كوژران، كه 19یان منداڵن.
ته‌ندروستی غه‌ززه ناوی هه‌ر 32 كه‌سی بڵاوكرده‌وه، كه له ماڵباتی (ئه‌بو حه‌بل) ن له كه‌مپی جه‌بالیای ئاواره‌كان ئه‌مڕۆ به‌هۆی هێرشێكی سوپای ئیسرائیل له باكووری غه‌ززه كوژران.
پێشتریش به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندبوو، به‌هۆی هێرشێكی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل بۆسه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی كه‌مپی جه‌بالیا له غه‌ززه، 50 كه‌س كوژران.
زیاتر لە 40 رۆژ تێدەپەڕێت بەسەر هێرشی چەکدارەکانی سەر بە بزووتنەوەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل، لە ئەنجامدا زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژران و هەزارانی دیکەش بریندارن. هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن ئەو بزووتنەوەیەوە دەستگیرکراون.
ئیسرائیل وەکو تۆڵەکردنەوە، زیاتر لە مانگێکە پێگەکانی حەماس لە غەززە بۆردومان دەکات، ئەمە بێجگە لەو هێرشە زەمینیانه‌ی بۆسەر شارەکە دەستپێکردووە. وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە، زیاتر لە 12 هەزار هاووڵاتی سڤیل کوژراون كه پێنج هه‌زاری منداڵن و زیاتر لە 30 هەزاری دیکەش بریندارن.
هاوکات تەندروستیی غەززە ئاشکرایکردووە، لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 135 دامەزراوەی تەندروستی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەئامانج گیراون و 21 نەخۆشخانەش لەکارکەوتوون.