زیاتر له سه‌دا 77ـی هاووڵاتییانی كه‌ركووك كارتی بایۆمه‌تریان نوێكردووه‌ته‌وه

K24 – هەولێر:
ماوه‌ی مانگێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ماوه، هاوكات هاووڵاتییانی كه‌ركووك به رێژه‌ی 77% كارتی بایۆمه‌تریان نوێ كردووه‌ته‌وه، 36 هه‌زار كارتی بایۆمه‌تریش ته‌واو بووه و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن كارهتهكانیان وه‌ربگرنه‌وه.
هاووڵاتییانی كورد له كه‌ركووك به پێویستی ده‌زانن كورد به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات و پێیان وایه به به‌شداریكردن و ده‌نگدانیان ده‌توانن بارودۆخی ئێستای كه‌ركووك بگۆڕن.
ئیدریس عه‌زیز، هاووڵاتییه‌كی كورده و به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، به‌شداریكردنی كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر گرنگه و به ده‌نگدانی كورد به كاندیده كورده‌كان، شاره‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌ست كورد.
نوورهدهین مه‌حموود، هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی كوردی دانیشتووی كه‌ركووكه له رێگه‌ی كوردستان24ـوه جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌شداری كورد له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه كرده‌وه و رایگه‌یاند، له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا كورد له كه‌ركووك له بارودۆخێكی نیگه‌راندا بووه و كاروباره‌كانی وه‌ك پێویست نهڕۆیشتووهتهڕێ، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارێزگاری شاره‌كه كورد نه‌بووه.
ناوبراو به پێویستی زانی كورد كارهتهكانی ده‌نگدانیان وه‌ربگرنه‌وه و دوای ئه‌وه‌ش ئازاد بێت ده‌نگ به كێ ده‌ده‌ن.
له‌لای خۆیه‌وه عه‌لی عه‌باس، گوته‌بێژی ئۆفیسی كه‌ركووكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تایبه‌ت به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه ته‌واو كردووه و هیچ كێشه و گرفتێكیان نییه، هاوكات بۆ سه‌لامه‌تی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كارته‌كه‌ی وه‌رنه‌گرێته‌وه، كارته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه به‌غدا.
بڕیاره رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت. له سنووری كه‌ركووك ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار ده‌نگده‌ر مافی به‌شداریكردن و ده‌نگدانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه.