ولیه‌م مۆریس: دادگای فیدڕاڵی عێراق ناسه‌ربه‌خۆیه و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات
K24 - هەولێر:
سكرتێری گشتی دامه‌زراوه‌ی نێكست سێنچری ئاماژه به‌وه ده‌كات، دادگای فیدڕاڵی عێراق دادگایه‌كی ناسه‌ربه‌خۆیه و پێویسته دووباره رێكبخرێته‌وه و نوێ بكرێته‌وه، چونكه دادگایه‌كی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ولیه‌م مۆریس، سكرتێری گشتی دامه‌زراوه‌ی نێكست سێنچری تایبه‌ت به كوردستان24 و سه‌باره‌ت به كاتی روودان و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس رایگه‌یاند، هه‌ندێك پێیان وایه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه لێكنزیكبوونه‌وه‌ی نێوان سعوودیه و ئیسرائیل بووه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا هۆكاری زیاتر هه‌یه و پلانی پێشوه‌خته‌یان بۆ دانراوه و گرژی و به‌ریه‌كه‌وتنه‌كان زیاترن له غه‌ززه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌یان ساڵه غه‌ززه گه‌مارۆ دراوه و فشاره‌كانی سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و كه‌رته زۆر بوونه، به‌تایبه‌ت كه حه‌ماس هه‌ڵسوكه‌وتێكی زۆر خراپ به‌رامبه‌ر به كه‌رته‌كه ده‌كات، كه هیچ پرسیار و گومانێك هه‌ڵناگرێت و هه‌موو جارێك خه‌ڵك بۆ خۆی ده‌كاته پاساو قه‌ڵغان.
ویلیه‌م مۆریس باسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاردانه‌وه‌كانی ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی حه‌ماس زۆر توند بوون، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی كه‌رتی غه‌ززه ئاواره بن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئێران پشتیوانی له حه‌ماس و گرووپه‌كانی نزیك له خۆی له سووریا ده‌كات، به‌ڵام ترسیشی له‌وه هه‌یه كه ململانێكان زیاتر ته‌شه‌نه بكه‌ن، له به‌رامبه‌ردا ناتانیاهۆ تونده و گوێ به‌وه نادات جه‌نگه‌كه فراوانتر بێت.
سه‌باره‌ت به پرسی كورد له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كوردستان له ناوچه‌كه‌دا به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی وڵاتاندا رووبه‌ڕووی چه‌ند ئاڵنگارییه‌ك بووه‌ته‌وه، یه‌كێكیش له‌و ئاڵنگارییانه ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی نێوانیانه.
باسی له‌وه‌ش كرد، جگه له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه ده‌ره‌كییه‌كان، په‌كه‌كه بووه‌ته هۆكارێك بۆ چۆڵكردنی ده‌یان گوند له سنووره‌كانی دهۆك، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه چه‌ندین گوند چۆڵكراون.
جه‌ختیشیكرده‌وه، حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت زیاتر به‌رپرسانه ره‌فتار بكات. به پێویستیشی زانی رێكخستنه‌وه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ ئه‌نجام بدرێت، به هه‌مان شێوه دادگای باڵای فیدڕاڵی رێكبخرێته‌وه، یان دروست بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك دادگایه‌كی نوێ له به‌غدا كار بكات و سه‌ربه‌خۆیانه كاره‌كانی ئه‌نجام بدات و ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات، چونكه ئه‌و دادگایه‌ی كه ئێستا هه‌یه سه‌ربه‌خۆ نییه و ده‌ستوه‌ردان ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره.