نه‌دیم زه‌هاوی: ئه‌گه‌ر فیدڕاڵی له عێراق جێبه‌جێ بكرێت هه‌رێمی كوردستان له مافه ده‌ستوورییه‌كانی دڵنیاده‌بێته‌وه
K24 - هەولێر:
نه‌دیم زه‌هاوی ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌ستنی كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوشێوه‌كانی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان، ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر سیسته‌می فیدڕاڵی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له مافه ده‌ستوورییه‌كانیان دڵنیا ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) نه‌دیم زه‌هاوی، وه‌زیری پێشووی گەنجینەی به‌ریتانیا و په‌رله‌مانتاری ئه‌و وڵاته تایبه‌ت به كوردستان24 جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک كرده‌وه به‌تایبه‌ت كه رایگه‌یاند، به‌ستنی ئه‌و كۆڕبه‌نده له كاتێكدایه ناوچه‌كه پڕیه‌تی له ئاژاوه و ململانێ و ناكۆكییه‌كان.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، به‌ستنی ئه‌و كۆڕبه‌نده و هاوشێوه‌كانی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی، به‌ستنی ئه‌و كۆڕبه‌نده هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له به‌ستنی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا (كوپ28) له ئیماراتی عه‌ره‌بی كه تایبه‌ته به كه‌شوهه‌وا و سه‌ركرده جیهانییه‌كان له‌وێ به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆ له‌باره‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌بنه‌وه.
نه‌دیم زه‌هاوی ستایشی رۆڵی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان كرد و به ده‌ستكه‌وت ناوی برد.
نه‌دیم زه‌هاوی سه‌باره‌ت به راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كرد، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان گرنگه و رۆڵی ئه‌رێنی به‌سه‌ر ئابووری عێراقیش ده‌بێت، بۆیه پێویست ده‌كات رێككه‌وتنه نوێیه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق محه‌ممه‌د شیاع سوودانی پشتیوانی لێ بكرێت به‌تایبه‌ت كه ئه‌نجامی ئه‌رێنی له‌باره‌ی نه‌وته‌وه ده‌بێت و سوودی بۆ عێراق ده‌بێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه راگرتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان زیانی ئابووری بۆ عێراق ده‌بێت، چونكه خه‌رجییه‌كانی عێراق وه‌ك خۆی به‌رده‌وامه و داهاته‌كه‌شی به‌هۆی راوه‌ستانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كه‌می كردووه.
نیگه‌رانی خۆیشی به‌رامبه‌ر به جێبه‌جێنه‌كردنی سیسته‌می فیدڕاڵی له عێراق ده‌ربڕی و به پێویستی زانی فیدڕاڵی وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتوو جێبه‌جێ بكرێت. گوتیشی، ئه‌گه‌ر سیسته‌می فیدڕاڵی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له مافه ده‌ستوورییه‌كانیان دڵنیا ده‌بنه‌وه.