كاتی یارییه‌كانی ئۆڵمپیكی ریۆ 2016 بزانه
(عێراق ـ دانیمارك) و (به‌رازیل ـ باشووری ئه‌فه‌ریقا)
بڕیاره یارییه‌كانی تۆپی پێی ئۆڵمپیكی ریۆ دی جانیێرۆی 2016، سبه‌ی پێنجشه‌ممه به‌ر له مه‌راسیمی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه ده‌ست پێبكات.
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئۆڵمپیكی عێراق له یه‌كه‌مین یاریی خۆی ئێواره‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كات 7:00ـی ئێواره به‌كاتی باشووری كوردستان رووبه‌ڕووی دانیمارك ده‌بێته‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، له كاتژمێر 9:00ـی شه‌و، هه‌ڵبژارده‌ی هیندۆراس و جه‌زائیر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
له دوای ئه‌م یارییه، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیكی برازیل به سه‌ركردایه‌تی نێیمار له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی باشووری ئه‌فه‌ریقا به‌یه‌ك ده‌گات.
له كاتژمێر 11ـی سبه‌ی شه‌و، هه‌ڵبژارده‌ی مێكسكۆ رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی مانشافته‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كان تا به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بێت، له كات 12:00ـی شه‌و هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و ئارجێنتینا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
ئه‌م یارییانه‌ش ده‌كرێن: سوێد ـ كۆلۆمبیا كات 01:00ـی به‌ره‌به‌یان، دوورگه‌ی فیجی ـ كۆریای باشوور كات 2:00ـی به‌ره‌به‌یان، نێجیریا ـ ژاپۆن كات 4:00ـی به‌ره‌به‌یان.
بڕیاره یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می ئۆڵمپیكی ریۆ 2016 له به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بكرێن. له گرینگ‌ترین یاریشدا له كاتژمێر 4:00ـی به‌ره‌به‌یان هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و عێراق رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.