ژنه هۆڵه‌ندییه داعشه‌كه له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه
لۆرا نه‌یزانیووه مێرده‌كه‌ی ده‌ڕواته سوریا و له ناو داعش خواردنی دروست كردووه و جلی شۆردووه
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی هۆڵه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه داعشه‌دا ده‌ستپێكردووه كه پاش هه‌ڵاتنی له ده‌ست چه‌كدارانی داعش و خۆڕاده‌ستكردنی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، گه‌ڕابووه‌وه وڵاته‌كه‌ی و له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هۆڵه‌نداوه ده‌ستگیر كرابوو.
لێكۆڵه‌ره هۆله‌ندییه‌كان ده‌یانه‌وێت زانیاری له "لۆرا هانسن" ه وه ده‌ستبخه‌ن و ڕاستی و دروستی چوونی بۆناو داعش و چالاكییه‌كانی له‌ناو ئه‌و گروپه‌دا بزانن.
ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه كه ته‌مه‌نی "20" ساڵی تێنه‌په‌ڕاندووه،سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی له 12/7/2016 دا له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕابكات و له‌گه‌ڵ دوو منداڵی خۆیان گه‌یانده هێزه‌كانی پێشمه‌رگه،دوو شه‌ممه‌ی ڕابردوو گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی و به گه‌یشتنی بۆ فڕگه‌ی "سخیپۆل" له ئه‌مستردام ده‌ستگیركرا.
.jpg)
له‌و ساته‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌ستگیر كراوه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆكراوه‌ته‌وه و خراوه‌ته ژێر پرسیاره‌وه، چونكه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌و وڵاته پێیانوایه، ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییانه‌ی له ماوه‌كانی پێشوودا چوونه‌ته ناو داعش، له چالاكی توندوتیژیه‌وه گلاون، جا به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كیان هه‌ڵگرتبێت و هاوشانی چه‌كدارانی داعش شه‌ڕیان كردبێت، یان پێشكه‌شكردنی هه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌ك كه خزمه‌تی به داعش كردووه.
به‌ڵام پارێزه‌ره‌كه‌ی لۆرا كه ناوی "سێرگی وینبینگ" ه و ئه‌ركی به‌رگری ئه‌و ژنه‌ی له ئه‌سیۆ گرتووه، ده‌ڵێت" پێویسته ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ڕه‌چاوی ئه‌وه بكات كه ئه‌و ژنه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا گه‌شتی كردووه و خواردنی ئاماده‌كردووه و جل و به‌رگی شۆردووه، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت چه‌كیشی هه‌ڵگرتبێت و له ڕیزی چه‌كدارانی داعش شه‌ڕی كردبێت،پێویست نییه به‌و چاوه سه‌یر بكرێت كه چالاك بووه له‌بواری ئه‌نجامدانی تاواندا.
ڕاگه‌یاندنه‌كانی وڵاتی "به‌لجیكا" ی دراوسێی هۆڵه‌ندا كه پریشكی كرده‌ی تیرۆریستی و توندوتیژی به‌ركه‌وتووه،ڕایانگه‌یاندووه" كه لۆرا له‌كاتی وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاری لێكۆڵه‌راندا هه‌وڵی داوه بیسه‌لمێنێت كه له هیچ چالاكی و كرده‌وه‌یه‌كی تاوانكاریدا تێوه‌نه‌گلاوه له‌و ماوه‌یه‌ی كه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعشدا بووه، تا به‌و هۆیه‌وه سزا بدرێت.
.jpg)
ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی "ستاندارد" ی به‌لجیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه" كه "لۆرا هانسن" له قسه‌كانیدا ته‌ئكیدی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه بۆ گه‌شتكردن ڕۆیشیووه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا و ئاگاداری ئه‌وه نه‌بووه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ره‌و سوریای ده‌بات.
لۆرا هانسن" له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی و دوو منداڵی كه یه‌كیان ته‌مه‌نی "4" ساڵ بوو، و ئه‌وی دیكه‌شیان ته‌مه‌نی "1" ساڵان بوو، نزیكه‌ی ساڵێك له ناو داعشدا بووه و سه‌ره‌تا چووبووه سوریا و پاش ماوه‌یه‌ك گواسترابووه‌وه عێراق و له شاری موسڵ ده‌ژیان، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی له ڕێكه‌وتی 12/ی ته‌موزی ڕابردوو، له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش هه‌ڵاتن و له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌ی، خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كردبوو.
.jpg)
"كوردستان "24 یه‌كه‌م كه‌ناڵی میدیایی بوو له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌واڵی خۆڕاده‌ستكردنی ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه‌ی بڵاوكرده‌وه و دیداری له‌گه‌ڵدا سازدا،و له‌لایه‌ن زۆربه‌ی میدیا هۆڵه‌ندییه‌كان و میدیاكانی جیهانه‌وه "كوردستان 24" بووه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی وه‌رگرتنی هه‌واڵه‌كه.
له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ "كوردستان 24" لۆرا هانسن" زۆر سوپاسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد، كه هاوكارییان كردووه و ژیانیان له‌و مه‌ترسی و نه‌هامه‌تییه ڕزگار كردووه و هه‌ر دوو منداڵه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كردووه كه له كاتی هه‌ڵاتنیان له ده‌ستی داعش له موسڵ بریندار ببوون.
ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه ئه‌وه‌شی گوت" مێرده‌كه‌ی ته‌مه‌نی "27" ساڵه و به‌ناوی گه‌شت هێناونیه‌تییه توركیا و دواتر به‌ناوی هاوكاری ئاواره‌كان بردوونی بۆ سه‌ر سنوری سوریا و له‌وێشه‌وه بۆ شاری ڕه‌ققه‌ی پایته‌ختی چه‌كدارانی داعش.
له‌وباره‌وه گوته‌بێژێك به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاندبوو" نوێنه‌رایه‌تی گشتیمان له شاری هه‌ولێر،له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، و له‌باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه هاوكارییان پێشكه‌شكردووه.