دوو ئه‌ندامی سوپای پاسداران له سووریا كوژران
K24 – هەولێر:
ماڵپه‌ڕی (سه‌با نیوز)ـی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 2ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) كوژرانی دوو ئه‌ندامی به‌هۆی هێرشێكی سوپای ئیسرائیل له سووریا راگه‌یاند.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوو ئه‌ندامه‌كه‌ی سوپای پاسداران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی سووریا له ئه‌ركێكی راوێژكاریدابوون، به‌هۆی بۆردومانی سوپای ئیسرائیل له هه‌فته‌ی رابردوودا كوژران.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، محه‌ممه‌د عه‌لی عه‌تائی و شۆرجه ته‌قی زاده، ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ن كه ئیسرائیل له سووریا به ئامانجی گرتوون، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كاری دیكه بخه‌نه‌ڕوو.
به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك به‌هۆی بۆردومانی شاری دیمه‌شقی سووریا، كه ده‌گوترا فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و شاره بۆردومانكرا، ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی سوپای پاسداران كوژران.
له‌مباره‌یه‌وه رامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، چه‌ند چه‌كدارێكی كه سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران بوون، له بۆردومانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر باشووری دیمه‌شق كوژران.