خانزاد ئه‌حمه‌د: باسکردنی ئامارەکانی توندوتیژی بە واتای زیادبوونی نایەت

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان ئاماژه به‌وه ده‌كات، باسکردنی ئامارەکانی توندوتیژی بە واتای زیادبوونی نایەت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 5ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، باسکردنی ئامارەکانی توندوتیژی بە واتای زیادبوونی نایەت، بەڵكوو هۆکارەکەی ئەوەیە ئێستا خەڵک هۆشیار بووتەوە و ئامادەن دەنگ هەڵبڕن.
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، پێشتر توندوتیژی زۆربووه، بەڵام خەڵک کەمتر باسی دەکرد.
پێشتریش ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، رایگه‌یاندبوو، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردەوام پاڵپشتی لە ئافرەت کردووە.
گوتبوشی: پلانێکی پێنج ساڵیمان بۆ دەرخستنی تواناکانی ئافرەتان هەیە.