ئه‌كته‌ره‌كه‌ی هۆلیوۆد بۆ رۆژئاوای كوردستان گه‌ڕایه‌وه
ده‌یه‌وێت خۆی بسه‌ڵمێنێت
K24 – هه‌ولێر
ئه‌كته‌ره‌كه‌ی فیلمی "چه‌ته‌كانی كارائیب" بۆ شه‌ڕی دژی داعش گه‌ڕایه‌وه رۆژئاوای كوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه جاری پێشوو بۆ ماڵ به‌ڕێ كرابووه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه "شه‌ڕڤانه بیانییه‌كان ویستوویانه بیكوژن".
مایكل ئێنرایت هاووڵاتی بریتانی كه له فیلمی "چه‌ته‌كانی كارائیب" یاری كردووه، 52 ساڵی ته‌مه‌نی هه‌یه و خه‌ڵكی شاری مه‌نچێستره، جاری یه‌كه‌م مانگی ئاداری 2015 به هێزه‌كانی یه‌په‌گه په‌یوه‌ست بوو، به‌ڵام هه‌واڵی ده‌ركردنی بڵاو ببووه‌وه كه شه‌ڕڤانانی دیكه‌ی بیانی رایانگه‌یاندبوو، بۆ ئه‌م كاره باش نییه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵسوكه‌وتێكی نا‌گونجاو هه‌یه، ده‌یانه‌وێت بیكوژن.

به‌ڵام ئێستا به نهێنی بۆ رۆژئاوای كوردستان گه‌ڕایه‌وه و ده‌ڵێت "ده‌یه‌وێت خۆی بسه‌ڵمێنێت".
مایكل پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رۆژئاوای كوردستان، له شاری له‌نده‌ن به كه‌ناڵی نیوز 4 رایگه‌یاند هه‌ندێ كه‌س ده‌یانه‌وێت خۆراگری بكه‌ن و هه‌ندێكیش بڕۆن، هه‌ر ئێستا كه ئێمه قسه ده‌كه‌ین، ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر كچی بچووك، پیویسته به‌رامبه‌ر ئه‌وه راوه‌ستین.

سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی شه‌ڕڤانه خۆبه‌خشانه‌كانی رۆژئاوا له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌ی پێشووی له رۆژئاوای كوردستان گوتی: "به‌ر له هه‌ر شتێك هیچ یه‌ك له‌و شه‌ڕڤانانه، كه من له‌گه‌ڵیان بوومه، ئه‌وه‌یان نه‌وتووه، ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه قسه‌ی خراپیان كردووه، كه له ئه‌كادیمی، شوێنی راهێنان پێكه‌وه بووین، چوار و پێنج كه‌س بوون و نه‌یانده‌ویست من له‌وێ بم. من باكگراوندی سه‌ربازیم نییه. من هونه‌رمه‌ندم و ته‌مه‌نه‌شم زۆره، كه بۆ ئه‌وان جیگه‌ی نیگه‌رانی بوو".
سه‌باره‌ت به چوونی ئه‌مجاره بۆ رۆژئاوای كوردستان هیواداره بتوانێت پایته‌ختی داعش بگرێت و خۆی بسه‌ڵمێنێت و به‌شداری شه‌ری دژی داعش بكات.

مایكل كه له گه‌ڵ تۆم كرۆز له فیلمی هۆلیوۆد یاری كردووه، یه‌كه‌مجار له مانگی ئاداری 2015 بۆ شه‌ری دژی داعش به هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌وه په‌یوه‌ست بوو . له ساڵی 2001 له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی جۆرج بوش پاش هێرشی 11 سێپته‌مبه‌ر پلانی هه‌بوو بچیته ناو ریزی سوپای ئه‌مریكا. 14 ساڵ دواتر، پاش دیتنی وێنه ڤیدیۆی سوتاندنی فڕۆكه‌وانی ئوردنی له كانوونی دووه‌می 2016 له لایه‌ن داعشه‌وه، وێنه مه‌ترسیداره‌كه له‌ناو مۆبایله‌كه هه‌ڵگرت، كه به‌هۆیه‌وه هیچ كاتێك خیره‌تی شه‌ڕی له‌ده‌ست نه‌دا.