هێرشكرایهسهر باڵیۆزخانهی ئهمهریكا له عێراق
K24 – هەولێر:
زهنگی ئاگاداركردنهوه له ناوچهی سهوزی بهغدا بیستراوه، دوای ئهوه هێرشكراوهته سهر باڵیۆزخانهی ئهمهریكا له بهغدا.
چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (ههینی 8ـی كانوونی یهكهمی 2023) چەند مووشەکێک لەنزیکی باڵیۆزخانەی ئەمهریکا لەناوچەی سەوزی بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە.
ئەو سەرچاوە ئەمنییانە باسیان لەوەشکردووە، لەدوای ئاراستەکردنی مووشەکەکان، زەنگی ئاگادارکردنەوەی لەدەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمهریکا و ناو باڵیۆزخانەکە چالاککراوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چەند مووشەکێک بەر باڵیۆزخانەکە کەوتوون و دۆخی لەناکاو راگەیەندراوە.
تا ئێستا هیچ و گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆیان لەبەئامانجگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمهریکا لەعێراق رانەگەیاندووە.
لهماوهی رابردوودا بهرهی مقاوهمهی ئیسلامی رایگهیاندبوو، به ئامانجگرتنی ئهمهریكا له عێراق و سووریا بۆ پشتگیرییهكانی واشنتن دهگهڕێتهوه، له جهنگی حهماس - ئیسرائیل.
دوێنێ (7ـی کانوونی یەکەمی 2023) سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا "پێنتاگۆن" لە وەڵامی عیسا حەسەن، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، مانەوی هێزەکانیان لە عێراق لەسەر داوای حکومەتی عێراق بووە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا، ئەرکی هێزەکانیان لە عێراق رووبەڕووبوونەوەی داعشە.
سابرینا سینگ، باسی لەوەکرد، تاكو ئێستا 78 هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا.
جێگری گوتەبێژی پێنتاگۆن، گوتی: بەهۆی هێرشەکانەوە، 66 سەرباز و کارمەندیان برینداربوونە، بەڵام برینەکانیان سووک بووە و هەموویان گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان.
سەرنجی خستە سەر ئەوەش، هێرشەکانی ئەم دواییانەیان بۆ سەر گرووپە چەکدارەکان توند و کاریگەر بوون. گوتیشی: لەکات و شوێنی گونجاو وەڵاممان بۆ هێرشەکان دەبێت.
ئەمەش لەکاتێدایە، رۆژی (2ـی کانوونی یەکەمی 2023) سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پێنتاگۆن) بە کوردستان24ـی راگەیاند: "چەند هێرشێکی مووشەکی کرانە سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە بنکەی شەدادی، لە باشووری پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان". بە گوێرەی هەمان سەرچاوە بۆ کوردستان24، "هێرشە مووشەکییەکان هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە".
پێشتریش تۆماس سێیلەر، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق راگەیاندبوو، لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستی غەززە، گرووپە عێراقییەکان هێرشەکانیان بۆ سەر بنکەکانی هاوپەیمان وەستاندووە و هیواخوازین جارێکی دیکە بۆ ئاگربەستی پێشوو لە عێراق بگەڕێینەوە.