پێشه‌وا هه‌ورامانی: دوای پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ مامه‌ڵه‌مان سه‌باره‌ت به مووچه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌گۆڕین

K24 – هەولێر:
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 13ـی كانوونی یه‌كه‌می 2013) پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی سۆران كرد كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 14 كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه و سه‌رۆكوه‌زیران وێڕای سه‌ره‌خۆشی، هاوكات هه‌ڵوه‌سته‌ی وردی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه كرد و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ورد سه‌باره‌ت به مۆڵه‌تی باڵه‌خانه‌كان بكه‌ن.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت بووه به بابه‌تی كاره‌با، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتێكی وردی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه خسته‌ڕوو.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه و مادده‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، رایگه‌یاند، ئه‌م بابه‌ته هێشتا نه‌چووه‌ته په‌رله‌مان تاوه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام به‌گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به بودجه و به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌نگه چی دیكه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه نه‌كات و له شوێنێكدا رابوه‌ستێت ئه‌گه‌ر بزانێت نیازێكی رژد بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه نییه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا جه‌ختی كرده‌وه نابێت هیچ سیسته‌مێكی كاره‌با جێبه‌جێ بكرێت ئه‌گه‌ر بارگرانی بۆ سه‌ر هاووڵاتییان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رۆكوه‌زیران جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه نابێت هیچ سیسته‌مێك جێبه‌جێبكرێت فشار بۆسه‌ر هاووڵاتیان زیادبكات.
پێشه‌وا هه‌ورامانی سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی هێرۆ مه‌ولوودی، په‌یامنێری كوردستان24 باسی له‌وه كرد، بڕیار بوو شاندێكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023 سه‌ردانی به‌غدا بكات، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام نه‌درا. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش دوای پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان به جۆرێكی دیكه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی. گوتیشی، ئه‌م فشاره‌ی له‌سه‌ر هاووڵاتییان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه دروست كراوه، به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام نابێت، به‌و مانایه‌ی "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتییان به‌رامبه‌ر به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی به‌غدا ئارامیان نه‌ماوه" و ئێستا كاتی هاتووه كه ئارامی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌و دۆخه بوه‌ستێت.
پێشه‌وا هه‌ورامانی له به‌شیكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی ئێستا به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، ته‌وافوق و هاوبه‌شی و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور نییه و له‌گه‌ڵ هیچ ئایینێك و پره‌نیسپێكی دیموكراسی و بنه‌مایه‌كی مرۆیی یه‌ك ناگرێته‌وه. دووپاتیشیكرده‌وه له ئێستادا هیچ نیازێكی رژد له حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌دیناكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و مووچانه‌ی كه ماوه حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بینێرێت.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه ئاگری جه‌نگی غه‌ززه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، به‌ڵام هێرشی درۆنی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌لایه‌ك په‌یوه‌سته به‌و شه‌ڕه و به‌شێكیشی په‌یوه‌سته به رق و كینه‌ی پێشتری هه‌ندێك لایه‌ن به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌وپه‌ڕی تواناوه پارێزگاریان له هه‌رێمی كوردستان كردووه. گوتیشی، ئه‌و رق و كێنه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی بڕوای به هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، هه‌مان عه‌قڵیه‌ته كه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیوه.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ده‌وامی قوتابخانه‌كان له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات پڕۆسه‌ی خوێندن به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌وه‌ستێت و په‌كینه‌كه‌وێت، به‌ڵكوو ئارامی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به سته‌می به‌غدا به‌رامبه‌ر به مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان سنوورداره، به‌تایبه‌ت كه بڕین و نه‌ناردنی مووچه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه بووه‌ته هۆكاری وه‌رنه‌گرتنی مووچه و شایسته‌كان له‌لایه‌ن مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانه‌وه و یارییه‌كی سیاسییه و به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێمای بۆ ئه‌وه كرده‌وه كه مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌خۆران سته‌مكارانه‌یه، له كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی هه‌موو داواكارییه‌كانی به‌غدای داوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به دۆسیه‌ی نه‌وت و مه‌رزه‌كانه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام روونه لایه‌نی عێراق رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ نه‌كردووه. هه‌ورامانی دووباره سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه ئارامگرتنی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به مامه‌ڵه‌ی به‌غدا سنووردار ده‌بێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به نووسراوی فه‌رمی داوای له حكومه‌تی فیدڕاڵی كردووه سێ مووچه‌ی دیكه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به قه‌رز بنێرێت، به‌ڵام ئه‌وان تا ئێستا وه‌ڵامی فه‌رمی و جددیان نه‌بووه.
تایبه‌ت به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی پێشه‌وا هه‌ورامانی گوتی، مادام هێرشه‌كان رووه و ئه‌وانه، ده‌شبێت خۆیان چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن و خۆیان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن.
پێشه‌وا هه‌ورامانی له‌باره‌ی داهاتی ناوخۆوه روونیكرده‌وه، داهاتی مانگی یازده‌ی ئه‌م ساڵ 300 ملیار دینار بووه، به‌ڵام به‌و مانایه‌ی نا كه تێكڕای پاره‌كه به‌شێوه‌ی كاش له ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووبێت، به‌ڵكوو هه‌ر له‌م بڕه‌پاره‌یه حكومه‌ت به‌ڕیوه‌ده‌برێت، واته ئه‌و پاره‌یه تایبه‌ته به خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان كه پێشكه‌ش به هاووڵاتییان ده‌كرێت به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ته‌ندروستی، كاره‌با، ئاو و شاره‌وانی و ده‌یان خزمه‌تگوزاری دیكه‌وه هه‌یه. گوتیشی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 120 ملیار دیناری ده‌گاته ده‌ست، چونكه ئه‌و پاره‌یه له بانكه‌كانه. جه‌ختیشیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تێكڕا 320 ملیاری پێشكه‌ش به حكومه‌تی فیدڕاڵ كردووه، به‌م ئه‌و 320 ملیارده ده‌بیته سێ به‌ش، به‌شێكی بۆ مووچه‌یه و به‌شێكیشی بۆ ئیداره‌دانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و به‌شێكیشی كاش نییه و ته‌نیا ژماره‌یه.