هۆشداری له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت

K24 – هەولێر:
به‌شی پێشبینی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری ده‌دات، كه ئه‌مشه‌و (چوارشه‌ممه 13ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) مه‌ودای بینین به‌هۆی دروستبوونی ته‌م كه‌مده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌شی پێشبینی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مشه‌و لەزۆربەی ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی دروستبوونی ته‌م مەودای بینین بەشێوەیەکی بەرچاو کەم ده‌بێتەوە، بەجۆرێک لەکاتەکانی درەنگانی شەو ئەگەر هەیە بۆ کەمتر له یه‌ك كیلۆمه‌تر كه‌مببێته‌وه.
راشیگه‌یاند، پێشبینی ئه‌وه‌ش دەکرێت کاریگەری ئه‌و شه‌پۆله‌ی ته‌م بۆ کاتەکانی بەیانی سبه‌ی پێنجشەممە بەردەوام بێت.
