فەرماندەی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان: هەرکەسێک یاسا پێشێل بکات رووبەرووی سزا دەبێتەوە

K24 - هەولێر
فەرماندەی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی پیشەیی کارەکانی خۆیان دەکەن بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام بەڕێوەبچێت.
فەرماندەی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق لە بەغدا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەشەوی رابردووەوە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان بەردەوامە، کە بە شێوەیەکی پیشەیی کارەکانی خۆیان دەکەن بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام بەڕێوەبچێت.
گوتیشی: هەرکەسێک یاسا پێشێل بکات بێگومان رووبەرووی سزا دەبێتەوە، ئێستاش سەرجەم هێزەکان لە ئەرکی خۆیان دان و بەردەوامن، تا ئەوکاتەی پرۆدەکە کۆتایی دێت و دەنگەکان جیادەکرێنەوە و ئەنجامەکان رادەگەینرێت.
لەبارەی دەنگۆی تەقینەوەی نارنجۆکێک، فەرماندەی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان ئاماژەی کرد، هیچ شتێک لەوبارەیەوە نییە و زانیارییەکی هەڵەیە، چونکە هێزەکانی ئەمنی چاودێری باردۆخەکە دەکەن، هەر پێشێلکارییەک بکرێت رێکاری پێویست لەبارەیەوە دەگیرێتە بەر.
سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت. هەڵبژاردنەکە بۆ جاری یەکەمە لە دوای ساڵی 2005 لە پارێزگای کەرکووک دەکرێت.