كوردستان24 ئه‌نجامی ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی ده‌نگدان له سنووره‌كانی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا و دیاله بڵاوده‌كاته‌وه

K24 - هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی كاتژمێری شه‌شی ئێواره كۆتایی به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هات و بنكه‌كانی ده‌نگدان به رووی ده‌نگده‌ران داخران، كوردستان24 ئه‌نجامی به‌شێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان له كه‌ركووك بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 له بنكه‌ی قوتابخانه‌ی 11ـی ئاداری كچان له پارێزگای كه‌ركووك كه 450 ده‌نگده‌ری هه‌بووه، 294 كه‌س ده‌نگیان داوه و شه‌ش ده‌نگ پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه و 288 كه‌س ده‌نگه‌كانیان بۆ هه‌ژمار كراوه و لیستی 197ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و بنهكهیهدا 44 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها له پارێزگای دیاله له بنكه‌ی قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی زه‌یتوونی كچان له خانه‌قین له كۆی 450 ده‌نگده‌ر، 225 كه‌س ده‌نگیان داوه، كه 11 ده‌نگ پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه و لیستی 197ـی پارتی دیموكراتی كوردستان 18 ده‌نگی له‌و بنكه‌یه‌دا به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 له شارۆچكه‌ی پردێ ده‌نگه‌كان له شه‌ش بنكه‌ی ده‌نگدان به‌م شێوه‌یه بوو: له قوتابخانەی عمر موختار 2132 دەنگ دراوە، قوتابخانەی شههیدلهر 1607، قوتابخانەی بێخاڵ 2005، قوتابخانەی ئاڵتون کۆپری 1707، قوتابخانەی دیلان 2065، قوتابخانەی ئاڵتون سۆ 1537. کۆی گشتی ده‌نگدان بریتی بووه له 11053 کەس، كه ده‌كاته رێژه‌ی 69،54%ـی ده‌نگه‌كان.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كان كوردستان24 پارتی له بنكه‌ی وه‌سبه له كه‌ركووك 102 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و له بنكه‌ی قه‌راج له كۆی 2700 ده‌نگ 1124 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و له بنكه‌ی مچلوله له شاره‌دێی گوێڕ له كۆی 918 ده‌نگ، 620 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه. له بنكه‌ی رزگاری له هه‌مان شاره‌دێ پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆی 4224 ده‌نگ، توانیویه‌تی 1496 ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، هاوكات 2180 ده‌نگده‌ر له‌و بنكه ده‌نگیان نه‌داوه. پارتی به‌گشتی له كۆی 10 بنكه‌ی ده‌نگدان له گوێڕ توانیویه‌تی 11257 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت. له‌ناو مه‌خمووریش پارتی دیموكراتی كوردستان 2500 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام بوو. هەڵبژاردنەکە بۆ جاری یەکەمە لە دوای ساڵی 2005 لە پارێزگای کەرکووک دەکرێت.