فه‌همی بورهان: كورد له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌خشه‌ی سیاسی و ئیداری ده‌گۆڕیت

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان نه‌خشه‌ی سیاسی و ئیداره‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان له شنگال تاوه‌كو خانه‌قین ده‌گۆڕیت و كورد نه‌خشه‌ی دزراوی خۆی به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) فه‌همی بورهان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له ناوچه كوردستانییه‌كان باش به‌ڕێوه‌چوو، كه هه‌ر چه‌نده هه‌ندێك كێشه و گرفتی ته‌كنیكیش له ئارادا بوو.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه به‌شداری به‌رفراوانی كورد له شنگال تا خانه‌قین و ناوچه‌كانی دیكه نه‌خشه‌ی ئیداره‌ی خۆجێیی ده‌گۆڕێت و نه‌خشه‌ی دزراوی خۆی ده‌دۆزێته‌وه و بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. جه‌ختیشیكرده‌وه كه كورد له‌و ناوچانه حكومه‌تی خۆجێیی پێكده‌هێنێت و به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ش ده‌كات.
فه‌همی بورهان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌پێی ئاماژه به‌رده‌سته‌كان كورد جارێكی دیكه پێگه‌ی خۆی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو به‌سه‌ریدا سه‌پێنرابوو، جارێكی دیكه به‌هۆی به‌ده‌ستهێنانی دهنگهكانییهوه ده‌بێته‌وه به‌شێكی كاریگه‌ر له پێكهێنانی ئیداره خۆجێییه‌كان.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، بۆ له‌مه‌ودوا به‌رپرسیاریه‌تی پارتی و یه‌كێتی ده‌بێت كه كه‌ركووك ببه‌نه قۆناغێكی نوێوه و چی دیكه كورد له‌و شاره له دڵه‌ڕاوكێی ده‌روونی و له نائامادهییهكهی له شاره‌كه نه‌هێڵنه‌وه. ئومێدیشی خواست و پێشبینی كرد كه پارتی و یه‌كێتی له ئاستی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌دا ده‌بن و ئیداره‌ی كوردی له شنگال تاوه‌كو خانه‌قین به هاوبه‌شی پێكده‌هێنن و به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام بوو. هەڵبژاردنەکە بۆ جاری یەکەمە لە دوای ساڵی 2005 لە پارێزگای کەرکووک دەکرێت.
بڕیار وایه سبه‌ی سێشه‌ممه كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی به‌رایی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌ره‌می رابگه‌یه‌نێت.