سه‌ربه‌ست مسته‌فا: كێشه‌ی ته‌كنیكی له بنكه‌كانی ده‌نگدان په‌یوه‌ندی به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌بوو

K24 - هەولێر:
چاودێرێكی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات بوونی كێشه‌ی ته‌كنیكی له بنكه‌كانی ده‌نگدان په‌یوه‌ندی به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه كه رێژه‌یه‌كی دیاریكردووه بۆ تێپه‌ڕاندن (تخطي).
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) سه‌ربه‌ست مسته‌فا، چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له ده‌مه‌وبه‌یانی تاوه‌كو دوای نیوه‌ڕۆ له ئاستی پێویستدا خه‌ڵكی به‌شداری تێدا نه‌ده‌كرد، به‌ڵام دواتر پڕۆسه‌كه گه‌رمتر بوو و هاووڵاتیان به رێژه‌یه‌كی جیاواز چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
ئه‌و چاودێره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له چه‌ند شوێن و بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان كێشه‌ی ته‌كنیكی دروست بوو، كه هه‌رچه‌نده به‌ڵێنیش درابوو كه كێشه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت له ده‌نگدانی گشتیدا دووباره نه‌بنه‌وه، به‌ڵام روویان داوه. گوتیشی، به‌پێی پێشبینییه‌كان ده‌نگه‌كان له به‌شێك له بنكه و شاره‌كاندا له‌پاڵ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی، به ده‌ستیش ده‌ژمێردرێنه‌وه.
سه‌ربه‌ست مسته‌فا باسی له‌وه كرد، به‌شێك له كێشه ته‌كنیكییه‌كان په‌یوه‌ندی به یاساوه هه‌یه به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به تێپه‌ڕاندن (تخطي). سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، له هه‌ندێك شوێندا ره‌نگه فه‌رمانبه‌ری بنكه‌ی ده‌نگدان كه به‌رپرسی ئامێره‌كه‌یه، به‌پێی خواستی ئینتیمای خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ران بكات.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه كه‌می به‌شداری خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كان به ته‌نیا په‌یوه‌ندی به بایكۆتی سه‌درییه‌كانه‌وه نییه، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵێك هۆكاری دیكه هه‌یه، كه یه‌كێكیان له‌وانه كه‌مبوونه‌وه‌ی ئینتیما و متمانه‌ی سیاسی خه‌ڵكه.
سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام بوو. هەڵبژاردنەکە بۆ جاری یەکەمە لە دوای ساڵی 2005 لە پارێزگای کەرکووک دەکرێت.
بڕیار وایه سبه‌ی سێشه‌ممه كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی به‌رایی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌ره‌می رابگه‌یه‌نێت.