ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی: بڕیارە ئەمڕۆ دەنگ بەرەشنوسی بڕیارنامەیەک بدرێت لەسەر دۆخی غەززە

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی

K24 - هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنگ بە رەشنووسی بڕیارنامەیەک بدات بە ئامانجی باشترکردنی دۆخی مرۆیی لە غەززە.

ئێوارەی دوێنێ، لیندا تۆماس گرینفیڵد باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەم هەفتەیە لەگەڵ ئیمارات و وڵاتانی دیکە و میسردا زۆر کارمان کرد بۆ ئەوەی بگەینە بڕیارێک کە بتوانین پشتگیری بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، "رەشنووسی بڕیارنامەکە لاواز نەبووە، بەڵکو زۆر بەهێزە و پشتیوانی تەواو دەکرێت لەلایەن گروپە عەرەبییەکانەووە".

باڵیۆزی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە دەقە نوێیەکە رێگە بە "پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو کەسانە دەدات کە پێویستیان پێیەتی".

رەشنووسی بڕیارنامەکە، لە وەشانی نوێی خۆیدا کە دوێنێ پێنجشەممە داڕێژراوە، داوای رێوشوێنی بەپەلە دەکات کە دەستبەجێ رێگە بە یارمەتییە مرۆییەکان بدرێت کە بە شێوەیەکی سەلامەت و بێ بەربەست بگەنە دەست هاووڵاتیانی کەرتی غەززە، هەروەها زەمینە بۆ وەستاندنی شەڕي دروست بکرێت.

Fly Erbil Advertisment