دكتۆر ئه‌عیاد تۆفان: هێرشی میلیشاكان حكومه‌تی عێراق ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌وه
وشه‌ی سه‌روه‌ری خاك له عێراقدا مانا‌ی نه‌ماوه

K24 - هەولێر:
سه‌باره‌ت به هێرشی میلیشا چه‌كداره‌كانی عێراق بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و بنكه سه‌ربازیی و نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له عێراق، پسپۆرێكی ئه‌منی و ستراتیژی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و گرووپ و میلیشیایانه كه بۆردومانی ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێران چه‌كدار و پاره‌دار ده‌كرێن، ته‌نیا عێراق ده‌كه‌نه ئامانج. گوتیشی: "هێرشی میلیشاكان حكومه‌تی عێراق ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌وه".
دكتۆر ئه‌عیاد تۆفان پسپۆری ئه‌منی و ستراتیژی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هێرشی میلیشا چه‌كداره‌كانی عێراق، كه بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه ئامانج، حكومه‌تی عێراقی ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌وه، ته‌نانه‌ت له‌كاتی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌غدا، جه‌خت له‌وه كرایه‌وه، رێككه‌وتنێكی ستراتیژی له ساڵی 2008ـه‌وه له نێوان واشنتن و به‌غدا واژۆ كراوه، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه پاراستنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه، ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌ركی خۆی له‌مڕووه‌وه جێبه‌جێ نه‌كات، بژارده‌ی خۆیان ده‌بێت و هێزه‌كانی خۆیان ده‌پارێزن و به‌رپه‌چی میلیشیاكان ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌و پسپۆره ئه‌منیی و ستراتیژییه راشیگه‌یاند، میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی یاسا كارده‌كه‌ن، حكومه‌تی عێراقیان له بواره‌كانی سیاسی، ئه‌منی و ئابووری خستووه‌ته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی و ئیحراجییه‌وه.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراق، دكتۆر ئه‌یاد تۆفان رایگه‌یاند، به پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كه خۆیان له‌و هێرشانه بێبه‌ری كردووه، حكومه‌تی عێراق ئه‌و هێرشانه‌ی به هێرشی تیرۆریستی و ئه‌نجامده‌رانیشی به تیرۆریست ناوبردووه، داواشی له ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه، لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌م هێرشانه‌وه بكه‌ن،
ئه‌و پسپۆره گوتیشی: بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با و حزبوڵڵای عێراقی له‌لایه‌ن ئێران و سوپای پاسدارانه‌وه چه‌كدار و پاره‌دار ده‌كرێن.
ده‌شڵێت: "وشه‌ی سه‌روه‌ری خاك له عێراقدا مانا‌ی نه‌ماوه، ته‌نیا بۆ به‌كاربردنی ناوخۆیی، میدیا و خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك ئه‌م وشه به‌كاردێت".
دوێنێش 31-12-2023، پێشەوا هەورامی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو، "شەوی (شەممە، 30-12-2023)، کاتژمێر 11:45 خولەک؛ بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری پیرمام-هەولێر کە خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتەوە".
گوتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەش کردبوو، "ئەم هێرشە تیرۆریستیە لە لایەن هێزێکی لە یاسادەرچوو بە چاوساخی و هاوکاریی جاش و هاوکارەکانیان بۆ سەر بنکەیەکی هێزی پێشمەرگە مەترسیدار و شەڕ فرۆشتنە".