شەوی سەری ساڵ سەدەیەک بەسەر زەنگی بیگ بێن تێپەڕی
K24 - هەولێر
لە نیوەشەوی رابردوودا ئاهەنگی تێپەڕبوونی سەدەیەک بەسەر دەنگی یەکەمین زەنگی "بیگ بێن" گێڕدرا، کە بۆ یەکەم جار لەسەر رادیۆی بی بی سی پەخشکرا.
لە 31ـی کانوونی یەکەمی 1923، کاتێک نیوەشە و نزیک بووەوە، ئەندازیاری "بی بی سی" "ئەی جەی درایلاند" سەرکەوتە سەربانێکی بەرامبەر باڵەخانەی پەرلەمانی بەریتانیا، بە مایکرۆفۆنێک زەنگی بیگ بێنی تۆمارکرد بۆ نیشاندانی هاتنی ساڵی نوێ کە ساڵی 1924 بوو.
لەو کاتەوە، رادیۆکە راستەوخۆ دەنگی زەنگی "بیگ بێن"، دەگوازیتەوە کە چەند جارێک لە نیوەشەوی یەکشەممە تا دووشەممە زەنگ لێدەدات. دەنگی زەنگەکە لە رۆژێکدا دوو جار لە رادیۆی بی بی سی "4 " پەخش دەکرێت، یەکەم لە کاتژمێر شەشی ئێوارە، دووەمیان لە نیوەشەو، هەروەها کاتژمێر 10ـی شەو لە رۆژانی یەکشەممەدا.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەمە لە کاتێکدایە کە لەندەن ئاهەنگی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ دەگێڕێت، میکانیکی کاتژمێری "ئەندرو سترینگوەی" لە سەرووی تاوەری ئێلیزابێس دەبێت کە بەرزیەکەی 96 مەترە، کە بیگ بێن و چوار زەنگەکەی تێدایە.
پیاوێکی تەمەن 37 ساڵان لەگەڵ شارەزایانی کاتژمێر، پشکنینی کۆتایی ئەنجام دەدەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کاتژمێرەکە بە شێوەیەکی دروست کار دەکات.
ئەو شارەزایە بە ئاژانسەکەی گوت: ئەگەری ئەوە هەیە کە شتەکان بە باشی نەڕوات، دەشڵێت: " نیگەرانی سەرەکی ئێمە لە بۆنەیەکی وەک رۆژی ساڵی نوێدا ئەوەیە کە ئایا زەنگەکە لە کاتی خۆیدا لێدەدات یان نا".
ئاماژەی بەوەشکرد، " زۆر بە پەرۆشم بۆ ئەوەی لە تەنیشت زەنگەکان بم لە کاتێکدا هەمووان سەیری کاتژمێرەکە دەکەن بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێ".
بیگ بێن دەکەوێتە لوتکەی تاوەری ئێلیزابێس، ناوێکی نوێیە لە ساڵی 2012 بۆ نیشاندانی یۆبیلی ئەڵماسی شاژن ئێلیزابێسی دووەم لەسەر تاوەری کاتژمێرەکە، کە لە چلەکانی سەدەی نۆزدەهەم دەستی بە دروستکردن کردووە تاوەکو لە ساڵی 1859 تەواو کرا.
ئاندازیاری دیزاینەر بوجین، لە ساڵی 2017دا تاوەری ئێلیزابێسی نۆژەنکردەوە، بە ئامانجی چاککردنەوەی کاتژمێرەکە و چاککردنەوەی تاوەرەکە، هەروەها نۆژەنکردنەوەی چوارچێوەی تاوەرەکە بۆ گەڕاندنەوەی رەنگی رەسەنی خۆی لە سەدەی نۆزدەدا. هەروەها کێشی زەنگەکە نزیکەی 14 تۆنە.
پێش نوێکردنەوەکە، پسپۆڕانی کاتژمێر بە بەکارهێنانی مۆبایلەکان وردی کاتەکانیان پشکنی، بەڵام ئێستا کاتژمێرەکە بە GPS پێوانە دەکرێت ئەمەش بەهۆی تاقیگەی فیزیکی نیشتمانیەوەیە.
بەڵام شێوازی پاراستنی کاتەکە هێشتا زۆر تەقلیدیە، بەکارهێنانی دراوە کۆنەکان بۆ زیادکردن یان لابردنی کێش لە سەرچاوە کاتژمێرە گەورەکە، کە رێگە بە زیادکردن یان کەمکردنەوەی یەک چرکە دەدات.
گوتیشی: ئەوە پیشەیەکی نایاب و سەرنج راکێشە، ناتوانیت بە لەندەن بسوڕێیتەوە و سەیری بیگ بێن نەکەیت، دەڵێت، هێشتا کاردەکات.