توێژینه‌وه‌یه‌ك 16 نیشانه‌ی پێشوه‌خته‌ی تێكچوونی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌ران دیاریده‌كات

K24 - هەولێر:
زانكۆیه‌كی كه‌نه‌دی له نوێترین توێژینه‌وه‌دا ئاماژه به كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی پێشوه‌خته ده‌كات كه ده‌بنه هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندی و شیرازه‌ی نێوان هاوسه‌ران.
نیكۆڵین شا‌رلۆت، مامۆستا و توێژه‌ر له به‌شی ده‌روونناسی زانكۆی وێسترن له كه‌نه‌دا ئۆنتارۆ له نوێترین توێژینه‌وه‌یدا ئاماژه‌ی به نیشانه سه‌ره‌تایی و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تێكچوونی په‌یوه‌ندی و شیرازه‌ی نێوان هاوسه‌ران كردووه.
شا‌رلۆت له توێژینه‌وه‌كه‌یدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه له كۆی بۆچوونی دوو سه‌د بیرۆكه، هه‌ست و ره‌فتاری جیاوازه‌وه بۆیان روون بووه‌ته‌وه 16 نیشانه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه له تێكچوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، گرنگترین نیشانه‌كانیشی ئه‌مانه‌ن:
1-هاوسه‌ران كاتێك به نائاماده‌ییه‌وه به‌تایبه‌ت له رووی مه‌زاجه‌وه سێكس ده‌كه‌ن.
2-هەست دەکەیت نا‌توانیت بە هاوسه‌ری ژیانت بڵێیت نەخێر.
3-هاوسه‌ره‌كه‌ت دان به هه‌ڵه‌دا نانێت كاتێك هه‌ڵه‌یه‌ك یان تاوانێك ده‌كات.
4-کاردانەوەی نەرێنی دەبێت کاتێک شتێک رەت دەکەیتەوە کە ئەو دەیەوێت.
5-هاوسه‌ره‌كه‌ت شرۆڤه یان بیركردنه‌وه‌ی تۆ پشتگوێ دەخات کاتێک لەگەڵ بیركردنه‌وه‌ی ئەودا یەکناگرێتەوە.
6-هاوسه‌ره‌كه‌ت سه‌ركۆنه‌ت ده‌كات و به كه‌سانی دیكه به‌راوردت ده‌كات.
7-بەزەحمەت سەرنجت لەسەر کار دەبێت، چونکە بیرکردنەوەکان دەربارەی هاوسه‌ره‌كه‌ت مێشکت سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن.
8-هاوسه‌ره‌كه‌ت لە شوێنی گشتیدا دەتخاتە دۆخی ناڕەحەت و دووچاری نیگه‌رانیت ده‌كاته‌وه.
9-هاوسه‌ره‌كه‌ت بە خۆبەزلزانییه‌كی نه‌زانانه مامەڵەت له‌گه‌ڵدا دەکات.
10-هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌وڵ ده‌دات بتگۆڕێت.
11-هاوسه‌ره‌كه‌ت پشتگیری كه‌سایه‌تییه‌كه‌ت ناكات.
12-هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌رده‌وام ره‌خنه‌ت لێ ده‌گرێت.
13-هاوسه‌ره‌كه‌ت بۆچوون و گومان و پێشبینی زۆر ناواقیعی هه‌یه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانتان.
14-هاوسه‌ره‌كه‌ت پشتت تێ ده‌كات و خۆی لێت به‌دوور ده‌گرێت.
15-هاوسه‌ره‌كه‌ت ئەو کارانە دەکات کە پێشتر داوات لێ کردبوو نەیکات و به‌رده‌وام دووباره‌یان ده‌كاته‌وه.
16-هاوسه‌ره‌كه‌ت هەڕەشەت لێ دەکات به ته‌نیا به‌جێتبهێڵێت.