عێراق.. له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 70 هه‌زار حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران تۆماركراوه

K24 – هەولێر :
ماڵپه‌ڕی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا (2023)، نزیكه‌ی 70 هه‌زار حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی نێوان هاوسه‌ران له عێراق تۆماركراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق، هۆكاره‌كانی حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له عێراق، بریتیین له بێكاری، كێشه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا رۆژانه 200 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه تۆماركراوه.
پێشتریش ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق له‌میانه‌ی راپۆرتێكدا رایگه‌یاندبوو، له‌ساڵی 2021، هاوشێوه‌ی ئاماری ساڵی 2018، 73 هه‌زار حاڵه‌تی جیابوونه‌وه له عێراق تۆماركراوه.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2004 تاكو 2014، له نێوان پێنج حاڵه‌تی هاوسه‌رگیریدا، حاڵه‌تێكی جیابوونه‌وه تۆماركراوه، له‌و ماوه‌یه‌دا 516 هه‌زار و 784 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه له كۆی 2.6 ملیۆن هاوسه‌ر تۆماركراوه.
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ئاماژه‌ی به هۆكاره‌كانی زۆربوونی حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی نێوان هاوسه‌راندا كردووه، كه بۆ كامڵ نه‌بوونی عه‌قڵی گه‌نجان و زوو ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه و بێكاری گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
پێشتریش وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له‌ساڵی 2022 رایگه‌یاندبوو، به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی ده‌زگای ناوه‌ندی سه‌رژمێری، دانیشتوانی عێراق 42 ملیۆن و 248 هه‌زار و 883 كه‌س پێكهاتووه و ساڵانه رێژه‌ی دانیشتوان 2.5% زیاد ده‌كات، به‌جۆرێك له‌ساڵی 2021دا ملیۆنێك و 310 هه‌زار و 894 منداڵ له‌دایكبوونه و 236 هه‌زار و 469 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.